ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا: ژمارەیەک ژنە داعش لەکامپی هۆڵ هەڵاتن

Women stand together al-Hol displacement camp in Hasaka governorate, Syria, April 2, 2019. REUTERS/Ali Hashisho
SNN
ئاژانسی هەواڵی سانا ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایار بڵاویکردۆتەوە “ژمارەیەک ژنە داعش لەکامپی هۆڵ-ی سەر بە شاری حەسەکە لەڕۆژئاوای کوردستان توانیویانە هەڵبێن”.
بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە، زیاتر لە حەوت زیندانی داعش توانیویانە هەڵبێن و حاڵەتێکی پشێویی زۆریش لەناو کامپەکە دروستبووە.
لەچەند رۆژی رابردووشدا ئاسایشی کامپی هۆڵ 3 ژنە داعشی بەڕەگەز تورکیان دەستگیر کرد کە بەنیاز بوون ئاگر لەبەشێکی کامپەکە بکەنەوە و بیکەنە پشێویی و خۆیان هەڵبێن.
کامپەکە کە بە بۆمبی تەوقیتکراو ناوزەد کراوە، هەوڵێکی دیکەی راکردنى تێدا تۆمار کرا لەمانگى نیساندا کە پێنج ژنە روسی ویستبوویان هەڵبێن، بەڵام ئاسایشی کامپەکە هەوڵەکەیان پوچەڵکردەوە.
پیلانەکە بەجۆرێکبووە کە 5 ژن و 13 منداڵ لەرەگەزنامەى روسی بەیارمەتی ژنێکی دیکە کە هاوسەری لێپرسراوی ئیداری داعش بووە، هەڵبێن و پاش ئەوەى لەکامێرای چاودێرییەوە دبینرێن، دەستگیر دەکرێنەوە.
کامپی هۆڵ 45 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەوە دوورە، گەورەترین کامپی ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوایە و 74 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانى داعشیان تێدایە لەرەگەزنامە و ناسنامەى جیاوازی جیهانن.
نزیکەى 66%ی منداڵن و لەسەر زەوی خاکی خەلافەتی داعش لەدایکبوون و بێ ناسنامەن و ئەو کامپە لەئێستادا بەمەترسیدارترین شوێنی دنیا دادەنرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


