تەندروستی سلێمانی: ئێستا مەترسى کۆرۆنا ئەوەیە نازانرێت چۆن بڵاوبووەتەوە

سلێمانی-AA بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە چەند حاڵەتێکی گومانلێکراویان هەیە لە کەسانێکەوە ئەگەری هەیە توشبووبن کە لە ولاتی ئێرانەوە نەگەراونەتەوە و ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی حاڵەتەکان ئاشکرا دەکات. ئەمشەو کاتژمێر٢٠:٠٠ لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بەرەێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، د.سەباح نەسرەدین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و باسی لە دوایین پێشهاتەکانی شاری سلێمانی کرد سەبارەت بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) و ئامادەکاریەکانی لیژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا. بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، سەباح نەسرەدین: رایگەیاند کە "تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی ٢٩٠ کەس لەژێر چاودێری تەندروستیدان، لە کەرەنتینەکاندا، دوای ئەوەی دەرکەوت هیچ حاڵەتێکیان تێدا بەدی نەکراوە لەماوەی ١٤ رۆژەکەدا ژمارەیەکی زۆر لەوانەی کەرەنتینە کرابوون رەوانەی ماڵەوە کرانەوە." سەباح نەسرەدین راشیگەیاند کە تائێستا ٢٠٠ پشکنین ئەنجام دراوە بۆ ئەو حاڵەتانەی تۆمار کراون و گوتیشی: " چەند حاڵەتێکی گومانلێکراومان هەیە لە کەسانێکەوە ئەگەری هەیە توشبووبن کە لە وڵاتی ئێرانەوە نەگەراونەتەوە و ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی حاڵەتەکان ئاشکرا دەکات.'' سەبارەت بە رەوشی تەندروستی توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی سەباح نەسرەدین گوتی: "دۆخی تەندروستی تەواوی توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی جێگیرە و دوای رەوانەکردنی رەوشی پشکنینی یەکێکیان بۆ فەرمانگەی حکوومی یەکێک لەو حاڵەتانەی توشبووە، ئێستا بەرە باش بوونەوە دەچێت و لە سەعاتەکانی داهاتوودا رەوانەی ماڵەوە دەکرێتەوە.'' - "لە سێ رۆژی رابردوودا ٥٧٣ هاوڵاتی بینراون " دکتۆر سەباح نەسرەدین ئاماژەی بەوەشدا کە دوو هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ شاری سلێمانی و داوای کرد هاوڵاتیان زۆر هۆشیار بن لە جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندروستییەکان. بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاشکراشی کرد کە ئەمشەو کاتژمێڕ١٠:٠٠ پرۆسەی رەشکردنەوەی سلێمانی(تەعقیم کردن) بەهاوکاری لیژنەی بەرگری شارستانی دەستپێدەکات. سەباح نەسرەدین دووپاتی کردەوە کە هاوڵاتیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی کلینیک و بنکەی تەندروستیەکان نەکەن و گوتیشی: "ئێمە نەشتەرگەرییە ساردەکان رادەگڕین تا کاتێکی نادیار". بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاشکرای کرد کە چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوهەیە لە کەسانێکەوە ئەگەری هەیە توشبووبن کە لە ولاتی ئێرانەوە نەگەراونەتەوە، ئەمەش وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەسەعاتەکانی داهاتوودا ئاشکرای دەکات. د. سەباح نەسرەدین ئاماژەی بەوەدا کە لەماوەکانی پێشوودا هەزار کەس لەژێر چاودێری تەندروستیدا بوون لە گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە". ناوبراو ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا کلینیکی عەلی ناجی بۆ ئەو هاوڵاتیانە تەرخان کراوە کە لە ئێران گەراونەتەوە و خۆیان نەپشکنیوە و گوتیشی: '' لێرەوە داوایان لێدەکەین بچن خۆیان بپشکنن، بێ ئەوەی کەرەنتینە بکرێن پشکنینیان بۆ دەکرێت". سەبارەت بەو وەفدەی لە کۆماری گەلیی چینەوە هاتوونەتە بەغدا، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "رۆژی سێ شەممە ئەو تیمەی کە لە وڵاتی چینەوە هاتوونەتە بەغدا ، سەردانی شاری سلێمانی دەکەن." سەبارەت بە پشکنینی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە بەرێگەی قاچاخ و رێگەی فەرمیەوە دکتۆر سەباح گوتی: "لەماوەی سێ رۆژدا ٥٧٣ کەس لەوانەی گەڕاونەتەوە لە ئێران، سەردانی بنکەی تەندروستیان کردووە بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت." ( Fariq Faraj Mahmood - ئاژانسی ئانادۆڵو )
هەوراز ئەحمەد-SNN
جێگرى بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى ڕایدەگەنێت “پێشنیارمان کردوە بۆ ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزان قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەندرێت بەهۆى ئەوەى لەو رۆژانەدا زۆرترین بەریەکەوتن روودەدات”.
د.هێرش سەید سەلیم، جێگرى بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى بە SNNى راگەیاند: “باردۆخەکە هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام ئەوەى ئاساىی نیە نەزانرێت سەرچاوەى تووشبوونى ئەو 13 حاڵەتە بە ڤایرۆسەکە چۆن بووە”.
وتیشى: “رۆژانە 300 بۆ 500 پشکینى هەڕەمەکی لەلایەن تیمەکانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستیەوە ئەنجام دەدرێت جگە لەو پشکنینانەى لە نەخۆشخانەى عەلى ناجى دەکرێت، ئەنجامى پشکنینەکان دەرى دەخات کە دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “کێشەى سەرەکى ئەوەیە هاووڵاتیان خۆیان ناپارێزن و گوێ بە رێنماییە تەندروستیەکان نادەن، بڕواین بە ڤایرۆسەکە نەماوە”.
لە بارەى قەدەغەى هاتوچۆ بۆ رۆژانى جەژنى ڕەمەزان د.هێرش وتى: “ئێمە تێبینى خۆمان داوە بە لیژنەى ئۆپەراسیۆنى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا کە پێویستە بە لاى کەمەوە تەنها بۆ سێ رۆژى جەژن قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەندرێت چونکە لەو رۆژانەدا زۆرترین تێکەڵاوى و بەریەککەوتن دروست دەبێت ئەمەش وا دەکات مەترسى بڵاو بوونەوەى ڤایرۆسەکە زیاتر ببێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



