
SNN
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایگەیاند: شەڕەکەی شەوی رابردووی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بەهۆی دەمەقاڵێوە روویداوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 17ی ئایار کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەکەی شەوی ڕابردووی پێشمەرگهکانیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی دەمەقاڵێوە ڕووداوەکە ڕویداوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 17ی ئایار کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە روونکردنەوەیەکیدا رایگەیاندووە: “بەداخێکی گرانەوە رایدەگەیەنین کاتژمێر نۆی شەوی ڕابردوو بەھۆی دەمەقاڵەیەک، تەقەکردن لە نێوان ھاوڕێیانی پێشمەرگە لە بناری ھەڵگورد دروست دەبێت کە بەوھۆیەوە ھاوڕێیەکمان بە ناوی ئاروین ئەسڵانی گیانی لە دەست دەدات و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار دەبێت کە برینەکەی سوکە”.
ئاماژە بەوە شکراوە “لە ئێستادا دۆخەکە کۆنترۆڵ و ھێورکراوەتەوە و تەرمی ئاروین بەخاک سپێردراوە”.
ئەوەش باسکراوە “ھاوڕێیانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردترن لە ڕوداوەکە، پێویستە بڵێین لە دوێنێشەوەوە دۆستان و ھاوڕێیان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بە ھەموو شێوەیەک پەیوەندییان پێوەکردوین و ھاوسۆزییان دەربڕیوە، لێرەوە سوپاسی ھەموویان دەکەین. ھەر زانیاریەکی نوێ بە ئاگاداری گشتیی دەگەیەنین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


