
SNN
پارێزەری کۆمپانیای ئابوور لاند سکاڵا لەسەر پەرلەمانتار کاروان گەزنەیی تۆماردەکات، لەبەرامبەر وتەیەکی پێشتری کە رایگەیاندبوو ئەو کۆمپانیایە شەش ملیار یۆرۆی بردووەتە دەرەوەی هەرێم.
محەمەد سەعید پارێزەری کۆمپانیای ئابوور لاند، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە کە دەوترێت کۆمپانیاکەمان شەش ملیار یۆرۆی بردووەتە دەرەوەی هەرێم و گواستوویەتیە سەر بانکێکی لەندەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لە دادگای بەرایی هەولێر سزا لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆماردەکەین، بە پێی ماددەکانی 204 و 205 و داوای قەرەبووی مادی و مەعنەوی لێدەکەین”.
ئەو پارێزەرە رایگەیاند: “ئەو پەرلەمانتارە هەر بەڵگەیەکی لایە دەتوانێت لە داواکاری گشتی یاخود دادگای لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی دژمان تۆماری بکات”.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر کاروان گەزنەیی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندبوو: ” کۆمپانیایەک لە هەولێر بەناوی (ئابوور گروپ) نزیکەی (6) ملیار یۆرۆ، ناردووەتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەی کەناری وارف لە لەندەن بۆ بانکیHSBC کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی جیهان! ئەم پارەیە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕۆشتووە و زیاتر لە (30) بەڵگەمان لایە بە ناوی سیانی ئەو کەسەی پارەکەی ناردووە، و بانکەکە و ژمارەی حسابی و ئەو بانکەشی کە لە لەندەن پارەکەی وەرگرتووە”.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: “ئەرکی حکومەتە بە زووترین کات پارەکە بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


