خانوبەرەی هەرێم: هيچ رێگريەک نييە هاووڵاتيانی عەرەب زەويوزار لە هەرێم بکڕن

0
403

SNN

بەڕێوبەری گشتیی تۆمارکردنی خانوبەرەی هەرێم رایگەیاند: “هیچ رێگرییەک نییە لە بەردەم هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ کڕینی زەویوزار لە هەرێمی کوردستان“. 

لوقمان عومەر بەڕێوبەری گشتیی تۆمارکردنی خانوبەرەی هەرێم  لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری وەزارەتی دادی هەرێم رايگەياندووە: “ئاسانکاری بۆ ئەو هاووڵاتییە عەرەبانەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت کە خوازیاری کڕینی زەویوزارن لە هەرێمی کوردستان”.

وتیشی “هەموو هاووڵاتیەکی عێراقی ئازاده له هەر شوێنێكى هەرێمی كوردستان موڵك بكڕێت و هـيچ كێشەيەكى نيیه و پێويستى به هـيچ  رێکارێکی تایبەت نيیه جگه له هێنانی بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەکو نفوس و رەگەزنامەی عێراقى يان كارتى نيشتيمانى”.

باسی لەوەشکرد: “هـيچ  رێگرییەک نییە بۆ كڕينى زەوی كشتوكاڵى تەنیا هەندێک رێوشوێنی ئاسایشی پێويسته، بۆ دڵنيابوونەوه لەوەی نەوەک ئەو کەسەی زەوییەکە دەكڕێت سەر به داعش و گروپە تيروریستىەکان بێت، ئەگەرنا هەموو هـاووڵاتيه كى عێراقى مافى هەیە هەر موڵكێك کە بیەوێت بیكڕێت، ئەو ڕێوشوێنە ئاسایشیەش تەنیا بۆ ئەوان نییە بەڵکو بۆ هەموو هاووڵاتییەکە جا لە هەرنەتەوە و پێکهاتەیەکی دیکەی عێراق بێت”.

بەڕێوبەری گشتیی تۆمارکردنی خانوبەرەی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، “هەربۆیە به هەزاران هـاووڵاتى عەرەب، زەوی و خانوويان كڕيوه و به ناويان توماركراوه و هـيچ كێشه یەكيان نيیه. تەنانەت هـەر كەسێكیش بیەوێت موڵک له برايانى عەرەب بکڕێتەوە، تەواوی ئاسانكاريان بۆ دەکرێت و پێشوازيان لێدەكرێت”، دەشڵێت “به سەدان هـاوڵاتى عێراقی، زه وى كشتوكاڵيشیان به ناوەوە تۆماركراوه و هـيچ کێشەیەکیشیان نەبووە”.

سەبارەت بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستبەسەراگرتنی زەویوزار کە لە دادگاکانی عێراق یان لە وەزارەتی دادی عێراقییەوە لە دژی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەرچوون، لوقمان عومەر روونیکردەوە کە “له رێگاى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا هەماهەنگیمان لەوبارەیەوە هەیە، به بەردەوامی ئەو جۆرە نوسراوانەمان بۆ دێت و جێبەجێشمان کردووە و دەیکەین، هەروەها لیژنەی تەنسیقی نێوان ئەنجومەنی دادوەری هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری عێراقیش هەیە لەوبارەیەوە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this