
ئامێرەی هەڵبژاردن
SNN
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: لە هەڵبژردنی ئەمجارەدا پەنجەمۆری هەر 10 پەنجەکەی دەنگدەر وەردەگیرێت و بەراورد دەکرێت بەگوێرەی سیستمی پەنجەمۆر، بۆ دڵنیابوون لەوەی بەو پەنجانە لە شوێنێکی تر دەنگ نادرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، راستەوخۆ دوای پرۆسەی دەنگدان کارتی ئەلیکترۆنی دەکشێندرێتەوە و راستەوخۆ دوای پرۆسەی دەنگدان هەمو کارتە ئەلیکترۆنییەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ رادەگیرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەنجەمۆری هەر 10 پەنجەکەی دەنگدەر وەردەگیرێت و بەراورد دەکرێت بەگوێرەی سیستمی پەنجەمۆر، بۆ دڵنیابون لەوەی بەو پەنجانە لە شوێنێکی تر دەنگ نادرێت.
سەرەرای بوونی کێشە و ناکۆی و رای جاواز لەسەر هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق کە وا بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەرێوەبچێت و وەک کۆمسیۆن رایگەیاندووە کە هێشتا ئامادەییان تێدا نییە، بەڵام سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنە کاریگەرەکان و دەنگی شەقام ئاماژە بەوە دەکەن کە دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


