بەهۆی كەمبوونەوەی ئاو هاتنی گەشتیاران بە ڕێژەی لە %50 بۆ سەیرانگاكانی هەڵەبجە كەمیكردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات كەمبوونەوەی ئاو لە ناوچە گەشتیارییەكان و هاوكات وشکبوونی تەواوەتەی هەندێك لەسەرچاوە ئاوییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بووەتە هۆی كەمبوونەوەی هاتنی گەشتیاران بە ڕێژەی لە %50 و هاوكات ئەگەریش هەیە هاتنی گەشتیار زیاتر ڕوو لە كەمی بكات.
غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە زیاد لە 30 ناوچەی گەشتیاری بوونیان هەیە كە ساڵانە لە وەرزە جیاوازەكاندا بە هەزاران گەشتیار لە پارێزگاكانی هەرێم و پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانیان دەكەن، بەڵام لە ئێستادا تەنها سێ شوێنی گەشتیاری ماون كە گەشتیاران بتوانن ڕوویان لێبكەن و كاتەكانیان بەسەر بەرن ئەوانیش سەیرانگاكانی ئەحمەد ئاوا و چاوگ و ئاوێسەرن لە ناوچەی هەورامان.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە هەرێمی كوردستان بە گشتی كاریگەری خراپی كردووەتە سەر كەرتی گەشتیاری، بەجۆرێك بەهۆی وشك بوونی زۆرێك لە سەرچاوە ئاوییەكانی ناوچە گەشتیارییەكان بە تایبەت لە سەیرانگای ئاوێسەرو چەند ناوچەیەكی دیكە بووەتە هۆی ئەوەی هاتنی گەشتیار بەڕێژەی لە %50 كەم بكات، ئەوەش لە ڕووی ئابورییەوە زیان بە خاوەن باخ و دوكاندارەكانی ناو سەیرانگاكان دەگەیەنێت.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا كە لەسەرەتای وەرزی هاوینداین ڕێژەی ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی بەشێوەیەی بەرچاو زۆر كەمیكردووە، بۆیە پێشبینی دەكەین لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربان ئەو ڕێژەیە زیاتر دابەزێت ئەمەش دواجار كاریگەری خراپی دەبێت كە لەوانەیە هاتنی گەشتیاران بە بەراورد بە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ بە ڕێژەی زیاد لە %60 كەمبكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


