
SNN
بۆ یەکەمجار وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات: “وڵاتەکەی لەسەر خاکی ئێران چالاکی لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە”.
بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە کەناڵی 13ی وڵاتەکەی راگەیاندوە: “ئیسرائیل لە رووبەڕووبوونەوەدایە لەگەڵ ئێران و خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تارانیش ئامادەکردووە”.
وتیشی: “بەرپرسانی ئێرانیش باش دەزانن کە ئیسرائیل لە سەر خاکی وڵاتەکەیان چالاکی سەربازی و ئۆپراسیۆنی ئەنجامداوە”.
جەختیشیکردەوە: “تەلئەبیب سورە لەسەر ئەوەی نەهێڵێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بۆ ئەوەش چییان لە دەست بێت دەیکەن”.
پێشتر میدیاکان و چەند بەرپرسێکی ئیسرائیل بە ناڕاستەوخۆ باسیان لە رۆڵی وڵاتەکەیان لە ئەنجامدانی چەند هێرشێک لە ناو ئێران کردبوو، بەڵام ئەمە یەکەم جارە باڵاترین بەرپرسی سەربازی ئەو وڵاتە بە راشکاوی باس لەو بابەتە بکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


