
ژمارەیەک کۆچبەر کە گەیشتوونەتە بەریتانیا
SNN
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا پرۆژەیاسایەکی پێشیازکردووە بۆ رێگریکردن لە کۆچبەرانی نایاسایی و ئاسانکاری بۆ دیپۆرتکردنەوەیان.
پریتی پاتێڵ وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، خوازیارە دیاردەی کۆچ لە کەناڵی ئینگلیزی بنەبڕبکات و ئەگەر پرۆژەیاساکەش پەسەندبکرێت ئەوا سزایەکی قورستر بەسەر قاچاخچیەکاندا دەسەپێندرێت کە سزاکەیان دەگاتە زیندانی هەمیشەیی.
ناوبراو راشیگەیاندووە: ئاسانکاری دەکەین بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە نایاسایی هاتوونەتە وڵاتەکەمان و سزای ئەو وڵاتانەش دەدەین کە رەتیدەکەنەوە هاووڵاتیەکانیان وەربگرنەوە.
هەر بە گوێرەی پرۆژەیاسا نوێکە کۆچبەران لە ناوخۆی بەریتانیاوە دەگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەکانی دەوروبەری وڵاتەکە و لەوێ نیشتەجێ دەکرێن تا ئەوکاتەی داواکاریەکانیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی یەکلادەکرێتەوە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە ئەمە دەبێتە توندترین یاسا کە بەریتانیا دژ بە کۆچبەران دەریکردبێت، نوسینگەی وەزیری ناوخۆ یاساکەی بە “گەورەترین گۆڕانکاری لە سیستمی شکستخواردووی کۆچبەریدا کە بەریتانیا لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوو بەخۆیەوە بینیبێتی”، و بڕیارە یاساکە ناوبنرێت “یاسای سەروەری سنوور”.
له ماوهی 4 ڕۆژدا زیاتر له 600 كۆچبهر و پهنابهر به چووپ له كهنار ئاوهكانی فهڕهنساوه ڕوویان له بهریتانیا كردووه، له كاتێكدا حكومهتی بهریتانیا ڕایگهیاندووه كه ئهوانهی ئهو ڕێگه مهترسیه دهگرنه بهر، ڕووبهڕووی یاسا دهكرێنهوه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



