شارەوانی سلێمانی: مزگەوتی بەهەشت لەسەر موڵکی شارەوانی ژوور و دیوارێکی دروستکردووە

0
1479

SNN

 شارەوانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، مزگە‌وتی بە‌هە‌شت ژوور و دیوارێك لە‌سە‌ر موڵكی شارە‌وانی دروستکرددوە،  بە‌بێ رە‌زامە‌ندی لایە‌نی پە‌یوە‌ندیدار و‌ ئە‌و شوێنە‌ی داگیركردووە.‌ 

شارەوانی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە: “سە‌بارە‌ت  بە‌روخاندنی  ژوور و سیاجی  (مزگە‌وتی بە‌هە‌شت) كە ‌لە‌تۆڕە‌ كۆمە‌ڵایتیە‌كان بڵاوبوتە‌وە‌و بە‌لاریدا براوە‌، دە‌مانە‌وێت راستی بابە‌تە‌كە‌ بۆ هە‌موو لایەك رون بكە‌ینە‌وە”.‌

شاره‌وانى باسی لەوەشکردووە، “مزگە‌وتی بە‌هە‌شت هە‌ستاوە‌ بە ‌دروسكردنی ژورو دیوارێك لە‌سە‌ر موڵكی شارە‌وانی سلێمانی  بە‌بێ رە‌زامە‌ندی لایە‌نی پە‌یوە‌ندیدارو‌ ئە‌و شوێنە‌ی داگیركردووە”.‌

‌ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووە: “پێشتر بە‌نوسراوی فە‌رمی مزگەوتی بەهەشت ئاگاداركراوە‌ كە ‌هە‌ستێت بە ‌لابردنی زیادە‌ڕە‌وییە‌كان، بەڵام پابە‌ندنە‌بوو، سە‌بارە‌ت بە ‌روخاندنی ژوری تایبە‌ت بە‌ شوشتنی مردو‌ ئە‌مە ‌دورە‌ لە‌ڕاستیە‌وە‌، چونكە‌ هە‌موو مزگە‌وتێك لە ‌نە‌خشە‌ی مزگە‌وتەكە‌دا ژوری بۆ جیاكراوە‌تەوە‌ كە ‌لە‌ناو بینای مە‌زگە‌وتە‌كە‌دایە”‌.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this