
نهخۆشخانهیى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) له سلێمانى تایبه‌ت به كۆرۆنا | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێم تۆمار نه‌كراوه، ئاشكراشیكرد: ته‌نیا 16 نه‌خۆشى كۆرۆنا له‌ژێر چاودێریدا ماون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆناى له هه‌رێم ئاشكراكردووه كه تێیدا هاتووه، “1082 پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ 511 هەولێر، 345 سلێمانی، 266 دهۆك، دەرەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا، کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا 60486 پشکنین بووە”.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كان کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 404 تووشبووه، لەنێویاندا پێنج مردن هەیە و 383 نەخۆش چاکبووەتەوە، تەنیا 16 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



