کازمی: هەموو خێزانێکی عێراقی مافی ئەوەی هەیە ببێتە خاوەنی خانووی شایستەی خۆی

مستەفا کازمی
SNN
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: “پلانمان داناوە بۆ دابەشکردنی زەوی و بۆ ئەمەش بڕیاری دروستکردنی 17 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و دابەشکردنی 550 هەزار پارچە زەوی دراوە”.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند “هەموو خێزانێکی عێراقی مافی ئەوەی هەیە ببێتە خاوەنی خانووی شایستەی خۆی، کە شکۆیان بپارێزێت و ژیانێکی باشیان هەبێت”.
کازمی ئاشکرای کرد کە لەگەڵ تیمی تەکنێکی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هاووڵاتییاندا کۆبووەتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بەشێوەیەکی شەفاف و دادپەرەوەرانە دەست پێدەکات و بەپێی خاڵبەندی زەوی بەسەر هاووڵاتییانی شایستەدا دابەش دەکەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی: “پلانمان داناوە بۆ دابەشکردنی 550 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون، حکوومەت رێککارەکانی دروستکردنی 17 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی لە سەرجەم پارێزگاکان جگە لە هەرێمی کوردستان تەواو کردووە، هەشت کۆمەڵگەیان لەڕووی تەکنیکییەوە تەواوکراون و ئامادەن بۆ دابەشکردن”.
مستەفا کازمی راشیگەیاند، لایەنە پەیوەندارەکانی راسپاردووە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ دەستەبەرکردنی زۆرترین ژمارەی زەوی نیشتەجێبوون بۆ سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگا لە عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە قسەکانیدا کە لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا پێشکەشی کرد، جەختی لەوەشکردەوە کە سەرجەم ئەو کەسانەی کە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون نین و پێشتر لە وەرگرتنی زەویدا سوودمەندنەبوون، زەوییان پێدەدرێت و ئەمەش مافی خۆیانە.
مستەفا کازمی وتیشی: “خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکانمان لە پێشینەدان، چینی هەژار و مامناوەندیش سوودمەند دەبن لە پێدانی زەوی”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، هاوتەریب لەگەڵ دەستپێشخەری دابەشکردنی زەوی بەمەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، پلانیان هەیە بۆ پێدانی قەرز تاوەکو یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبووون، ئەمەش ئابووریی ناوخۆ دەبوژێنێتەوە و هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


