وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق: پێویسته سلێمانى و به‌سره كه‌ره‌نتین بكرێن

حه‌سه‌ن ته‌میمى، وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق
وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند: پێویسته سلێمانى و به‌سره كه‌ره‌نتین بكرێن، وتیشى: “هه‌ڵكشانى رێژه‌ى تووشبووانى كۆرۆنا به‌هۆى زیادبوونى رێژه‌ى پشكنینه‌كانه‌وه‌یه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه حه‌سه‌ن ته‌میمى، وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق له‌میانى سه‌ردانیكردنى نه‌خۆشخانه‌ى یه‌رموك له به‌غدا و كردنه‌وه‌ى تاقیگه‌یه‌ك له‌و نه‌خۆشخانه‌یه رایگه‌یاند: “هه‌ڵكشانى رێژه‌ى تووشبووانى كۆرۆنا له عێراق به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه كه له ئێستادا ژماره‌یه‌كى زۆر پشكنین ئه‌نجامده‌درێن”.
وتیشى: “به‌هۆى ئه‌و رێژه‌ى تووشبوون و شێوازى تووشبوونهى كه تێیاندایه پێویسته سلێمانى و به‌سره كه‌ره‌نتین بكرێن”.
وته‌كانى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردوودا 22 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى راگه‌یه‌نراون، هاوكات پارێزگاى به‌سره‌ش یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ى كه رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا تێیدا به‌رزه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى پارێزگاى به‌غدا كه له ئێستادا ریزى یه‌كه‌مى پارێزگاكانى عێراقى گرتووه له‌ڕووى ژماره‌ى تووشبوون به كۆرۆنا ته‌نیا ئه‌مڕۆ 115 كه‌س له‌و پارێزگایه تووشى كۆرۆنا بوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


