
زیدان و پێریز
SNN Sport
ئامانجێکی گەورەی یانەی ریاڵ مەدرید لە ساڵی داهاتوو ئاشکرا دەبێت و ئەو یانەیە دەیەوێت سێ لە باشترین یاریزانەکان لە خۆی کۆبکاتەوەو لە هێڵی پێشەوە پشتیان پێببەستێت.
لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا بڵاوکراوەتەوە، ئامانجی یانەی شاهانە لەساڵی 2021 لە یاریگای بێرنابیۆی نوێ کۆکردنەوەی هازارد، مباپی و هالاندی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندە، یانەکە دەیەوێت هێڵی پێشەوەی یاریزانی لاو بێت و تەمەنیان لە 24.3 بێت و تەمەنێکی مامناوەند بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو نایەوێت هەوڵ بۆ هێنانی مباپی بدات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە بڕیاری مانەوەی لە وەرزی داهاتوو داوە، بەڵام یانەکە دەیەوێت هەموو هێزی خۆی بۆ گواستنەوەی هالاندی هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند تەرخان بکات، کە لە ئێستادا بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت و چاوی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپای لەسەرە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە هێڵی پێشەوە دوای چوونی رۆناڵدۆ لە ساڵی 2018 کێشەی هەیەو بە دەست کەمی گۆڵکردنەوە دەناڵێنێت.

More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش



