گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 18/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
2819
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ دووشەممە 18/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

مارکا:

  • چۆن دەستت پێکردووە منداڵ.
  • هالاندی تەمەن 19 ساڵ توانیویەتی لەم وەرزە 41 گۆڵ بکات، تەنانەت میسی و رۆناڵدۆ نەیانتوانیوە لە تەمەنی 22 ساڵ بگەن بەو رێژە گۆڵە.
  • هەروەها سوارێزیش تا تەمەنی 23 ساڵی نەگەیشتووە بەو ژمارە و هاری کەین لە تەمەنی 24 ساڵی پێی گەیشتووەو مباپی، نەیمار و گریزمان تا ئێستا نەگەیشتوون بەو ژمارەی هالاند.
  • لە یەکەم یاری گەڕانەوەدا، 8 پێکان لەخولی بۆندسلیگا روودەدات.

 

ئاس:

  • سیانەی یاریگای بێرنابیۆی نوێ لە ریاڵ مەدرید.
  • ئامانجی یانەی ریاڵ مەدرید کۆکردنەوەی هازارد، هالاند ومباپییە لە ساڵی 2021، یانەکە دەیەوێت تەمەنێکی مامناوەندی هەبێت لە هێڵی پێشەوە بەرێژەی 3 ساڵ.
  • لیڤاندۆڤسکی گۆڵ لە خولی ئەڵمانیا دەکات و بایرن میونخ براوە دەبێت و  ئەم یاریزانە خێراتر دەبێت بۆ بردنەوەی پێڵاوی زێڕین، ئەو یاریزانە توانی گۆڵی ژمارە 26 بکات و لە ئێستادا 56 خاڵی بۆ بردنەوەی پێڵاوە زێڕینەکە هەیە.
  • تا ئێستا یاریکردنی یانەکانی ئیسپانیا لە رۆژی دووشەممە یەکلایی نەبووەتەوە و بڕیاری کۆتایی لە لایەن دادوەر دەبێت.

 

سپۆرت:

  • رێککەوتنی سەرەتایی یانەکانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس لە پێناو پیانیچ و دی چیلۆ و سیمیدۆ کراوە، کە یانەی یۆڤانتۆس هەردو یاریزانەکەو 25 ملیۆن یۆرۆ بە بەرشەلۆنە دەدات لە پێناو سیمیدۆ، یانەی بەرشەلۆنە لە چاوەڕوانی رەزامەندی سیمیدۆیە.
  • ئەگەر تۆدیبۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بخرێتە گرێبەستەکەوە، ئەو پارەی یۆڤانتۆس بە بەرشەلۆنەی دەدات دەبێتە 47 ملیۆن یۆرۆ.
  • ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە مەشق و راهێنانی بەکۆمەڵ دەکات.
  • یۆنیۆن بەرلین 0-2 یۆڤانتۆس، یانەی بایرن میونخ بۆ بردنەوە گەڕایەوەو لیڤاندۆڤسکی گۆڵ دەکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • هەفتەیەکی گەرم، لە پێناو گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز وپیانیچ.
  • یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی هەردو یاریزانەکەی وەرگرتووە بۆ گواستنەوەیان بۆ یاریگای کامپ نۆ، لەوانەیە سیمیدۆ، راکیتچ، رافینیا، ئۆمتیتی و ڤیدال لە گرێبەستەکە بەکار بهێنرێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە بیر لە گواستنەوەی دیستی یاریزانی لای راستی یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی دەکاتەوە.
  • بایرن میونخ گەڕایەوەو لیڤاندۆڤسکی توانی گۆڵ لە یانەی یۆنیۆن بەرلین بکات و گەڕایەوە بۆ جەنگی بردنەوەی پێڵاوی زێرین.
  • سیفرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا” من دڵنیام خولی یانە پاڵەوانەکان لە مانگی ئاب تەواو دەکرێت”.
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this