بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر: ئاوی ئیفرازەكان دەگیرێتەوە دەست بەئاوەوە بگرن

0
615

SNN

بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێررايگەياند: ئاوی ئیفرازەكان دەگیرێتەوە، داوا لە هاووڵاتيانی شاری هەولێر دەکەين دەست بەئاوەوە بگرن”

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕوی هەولێر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “ئاگاداری بەرێزتان دەکەینەوە کە بەهۆی باران بارینیکی زۆر لەحاجی ئۆمەران سنوورەکانی دەوروبەری کەدەکەوێتە سەر زێی گەورە ئاوەکە شێلوو دەبێت کە دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفرازەکان داواکارین دەست بەئاو وە بگرن تا چارەسەر دەکرێت”.

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا گرفتی کەمئاوی لە شاری هەولێر سەريهەڵداوە و چەند جارێک بۆری سەرەکی ئاوی ئيفراز شکاوە، بەوهۆيەشەوە چەند جارێک دانيشتوانی بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر خۆپيشاندانيان کرد.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this