قایمقامی سلێمانی لەبارەی شیرینی جەژنەوە هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

بەشێک لەو شیرینییە بەسەرچووەی دەستی بەسەرداگیراوە
SNN
قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، بڕێکی زۆر شیرینی و لیمۆی بەسرای بەسەرچوویان لەناوبردووە و سەرۆکی لیژنەکەش داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی هەبوونی شتومەکی بەسەرچوودا لیژنەکانی قایمقامیەت ئاگاداربکەنەوە.
ئازاد نه‌بی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئەمڕۆ 18ی ئایار رایگه‌یاند: “له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه له كۆگایه‌كی گه‌ڕه‌كی كانێسكان ده‌ست به‌سه‌ر (620) كیلۆگرام شیرینی له جۆری (گه‌زۆ) گیرا، كه ماوه‌ی خواردنی به‌سه‌رچووه و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه و ده‌ستگێڕه‌كان ساغی بكاته‌وه”.
وتیشی: “له كۆگایه‌كی دیكه لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (150) كیلۆگرام لیمۆ بهسراییدا گرتوه كه زیاتر له ساڵێكه به‌سه‌رچوه و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “به‌شێك له بازرگان و دوكانداره‌كان ئەم ماوەیە به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراك و شیرینی و چكلێتانهی به‌سه‌رچون، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان له‌كاتی بازاڕكردن به وریاییه‌كی زیاتره‌وه كاڵا و پێداویستییه‌كانیان بكڕن و له‌كاتی هه‌بونی گومان یان بینینی شتومه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ڕێی (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه”.
راشیگەیاند: لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت، به‌رده‌وام سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی و ماركێت و بازاڕی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كات، له‌كاتی هه‌بونی هه‌ر خۆراكه ماده‌یه‌كی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و دواتر له‌ناوده‌برێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



