
SNN_عەلی حەمەسەعید
لە ئەمڕۆوە دەستكراوە بە دابەشكردنی ئەو هاوكارییەی كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ كەمدەرامەتان و كرێنشیانی پارێزگاكانی هەرێم دابینكراوە كە بە بڕی 200 هەزار بەشە خۆراكە.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بڕی 200 هەزار بەشە خۆراك كە لە ئارد و نیسك و زەیت و ئاوەتەماتە پێكدێن دابینكراوە بۆ هاووڵاتیانی كەمدەرامەت و كرێنشینان، لە ئەمڕۆشەوە دەستمانكردووە بە دابەشكردنی لە سنوری پاریزگای هەڵەبجە و ناحیەكانی دەوروبەری، بەجۆرێك بۆ هەرخێزانێك بڕی فەردەیەك ئارد و 10 دەبە ڕۆنی زەیت و دوو قتوو دۆشاوی تەماتە دوو كیلۆ نیسكیان بەسەردا دابەشدەكرێت و تا پێش جەژن بەردەوام دەبین لە دابەشكردنی”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو 200 هەزار بەشە خۆراكە، بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان دابەشكراوە بەسەر پاریزگاكاندا، بەجۆرێك 70 هەزاری بۆ پارێزگای هەولێر و 50 هەزاری بۆ پارێزگای سلێمانی 50 هەزاری بۆ پارێزگای دهۆك و 12 هەزاری بۆ ئیدارەی راپەڕینە و 10 هەزاری بۆ ئیدارەی گەرمیانە و هەشت هەزاریشی بۆ پارێزگای هەڵەبجەیە، كە بەكۆی گشتی بایی نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار لەو پارەیەی كە حكومەت كۆی كردەوە لە سەرمایەدار و خێرخوازان، تا پێش جەژن سەرجەمی دابەشدەكرێت”.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “بۆ دیاریكردنی ناوی كەمدەرامەتان و كرێنشینان پشت بەستراوە بە چەند لیژنەیەك بۆ دیاریكردنی ناوەكان و دواتر وردبینی كردنیان كە نزیكەی مانگێكە سەرقاڵی تۆماركردنی ناوەكانن كە لە نوێنەرەكانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی قایمقامیەت بەڕێوەبەرایەتی ناحیەكانی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراكی نوسینگەی هەماهەنگی قەیرانەكان نوسینگەی مافی مرۆڤ بەڕێوەبەرایەتی ئامار و چەند لایەنێكی دیكە پێكدێن، ئەو خێزانانە دەستنیشانكراون كە داهاتی مانگانەیان لە 300 هەزار دینار كەمترە”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



