حەسیبە عەبدوڵا: هاتنی بافل تاڵەبانی ئەوەی دووپاتكردەوە كەركوك هێڵی سورە بۆ نەیارەكانمان

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات سەردانی (بافل تاڵەبانی) هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ شاری كەركوك لەم كات و ساتەدا زۆر پێویست بوو بۆ كەركوكییەكان، چونكە ئەگەر لە شارەكانی دیكەی هەرێم ڕكابەری لەنێوان حزبەكاندا هەبێت ئەوا لە كەركوك ڕكاربەری لە نێوان نەتەوەكاندا هەیە و ئێمەی گەلی كوردیش زۆر پێویستمان بە سەركردەیەكی وەك (بافل تاڵەبانی)یە پشتیوانمان بێت و بە نەیارانمان بڵێت كەركوك هێڵی سورە.
حەسیبە عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هاتنی (بافل تاڵەبتنی) هاوسەرۆكی یەكێتی نيشتمانی كوردستان بۆ شاری كەركوك و مانەوەی لە شارەكە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك ئەوەمان پێدەڵێت كە چۆن (مام جەلال) كەركوكی زۆر بەلاوە گرنگ بوو بەهەمان شێوە ئێستاش كەركوك هەمان گرنگی و تایبەتمەندی هەیە لای سەر كردایەتی نوێی یەكێتی و هێڵی سورە بۆ نەیارەكانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر لەشارەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان پرۆسەی هەڵبژاردن ڕكابەری بێت لەنێوان چەند حزبێكدا ئەوا لەشاری كەركوك دۆخەكە جیاوازە و ڕكابەرییەكە لە نێوان چەند نەتەوەیەكدایە، بۆیە هاتنی (بافل تاڵەبانی) و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم لیستی هاوپەیمانی دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە وەك چۆن لەڕابردوودا یەكێتی خۆی بە خاوەنی خەڵكی كەركوك زانیوە و لە ساتە ناخۆشەكاندا بەتایبەت لەدوای شكشتی ڕیفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبەر ئەم شارەمان جێنەهێشت ئێستاش بەهەمان شێوە بەشاری خۆمانی دەزانین و بەرگری لە خەڵكەكەی دەكەین.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە كەركوكییەكان لە ڕابردوو ئێستاشدا زۆر تاڵی و ناڕەحەتیمان كێشاوە پێویستمان بەوەیەكە كە لەلایەن بڕیار بەدەستانەوە گوێمان لێبگیرێت و لەكێشەو گرفتەكانمان بكۆڵرێتەوە، بەدڵنیاییەوە بۆ هەموو كەركوكییەكان دەركەوت كە ئەو كەسەی خۆی بە خەمخۆری كەركوك و كەركوكییەكان دەزانێت (بافل تاڵەبانی) یە چونكە ئەوە بۆیەكەمجارە خۆی لە نزیكەوە بێتە شارێكی كوردستان بەشداری پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بكات ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە كەركوك لە هەموو شارەكانی دیكە لە لای (بافل تاڵەبانی) گرنگترە.
More News
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
3 hours لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14 hours لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
15 hours لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
1 day لهمهوپێش
Most Viewed
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
3 hours لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14 hours لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
15 hours لهمهوپێش