چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئەنجامی ھەڵبژاردن رەتدەکاتەوە

0
214

SNN

چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە و بە “شکستی کۆمسیۆن” وەسفیکرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئاماژەی بەوەکرد: “هیوامان دەخواست کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەو هەڵە سەرەکیانەی لەکاتی ژماردنەوەی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکاندا ئەنجامیداوە راست بکاتەوە، بەڵام دوای سوربوون لەسەر ئەنجامەکان، ئێمە  تەواوی ئەنجامەکان رەتدەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “کۆمسیۆن بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر شکست و خراپ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە کە کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و ئاشتەوایی دەبێت.”

ئەمڕۆ ناوەندێکی عێراقی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراقی راگەیاند، تا ئێستا کۆمسیۆن بە فەرمی ئەنجامەکەی نەخستووەتەڕوو.
هاوکات ترس و نیگەرانی هەیە لەوەی ئەنجامەکانی گرژی لێبکەوێتەوە، لەبەر ئەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەغدا خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this