نەتەوەیەکگرتووەکان بەڵگەی نوێی لەسەر تاوانەکانی داعش کۆکردووەتەوە

هەڵاتنی هاووڵاتیانی ئێزیدی بەهۆی هێرشی داعشەوە
SNN
تیمی لێکۆڵەری نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بەرەوپێشچوونی باشیان لە لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بە تاوانەکانی داعش لە عێراق، بەتایبەت تاوانەکانی دژ بە ئێزیدییەکان کۆکردووەتەوە.
تیمەکە راپۆرتێکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە کە وردەکاری لێکۆڵینەوەکانی تاوانەکانی داعشی تیادا خراوەتەڕوو، لەو راپۆرتەدا هاتووە “دوو ملیۆن تۆماری پەیوەندی تەلەفۆنی داعش وەکو بەڵگەی تاوانەکانیان کۆکراوەتەوە”.
هاوکات وردەکاری لێکۆڵینەوەکانی ئەو تیمە سەبارەت بە کۆمەڵکوژی سپایکەر باسکراوە، کە چەکدارانی داعش ئەو تاوانەیان لە حوزەیرانی ساڵی 2014 ئەنجامدابوو.
تیمی لێکۆڵەری نەتەوەیەکگرتووەکان راشیگەیاندووە: “لە شەش مانگی داهاتوودا لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کاردەکەین بۆ بەسزاگەیاندنی چەکدارانی داعش تا حکومەتی عێراق بتوانێت تۆمەتەکانی تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید بەسەر تۆمەتبارانی داعشدا ساغبکاتەوە”.
تیمی لێکۆڵەری سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆتاییەکانی ساڵی 2016دا پێکهێندراوە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری لەسەر تاوانەکانی داعش لە عێراق و سوریا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



