سامان بەرزنجی “گیان لەدەستدان به‌ كۆرۆنا %19 زیادی كردووه‌”

0
153
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی هه‌رێم | فۆتۆ: حكومه‌تى هه‌رێم

SNN

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا راگەیاند: گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بە رێژەی %19 زیادی کردووە، ڤاکسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو کەسانەی لە شوێنە داخراوەکان کاردەکەن، دەکرێتە ناچاری و رەتیشکردەوە دەرگای قوتابخانەکان دابخرێن.

وه‌زیری ته‌ندروستی روونیكرده‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا پایزه‌ و وه‌رزی ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌، هاووڵاتیان پێویسته‌ ئه‌و په‌تایه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرن و پشكینی كۆرۆناش بكه‌ن، چونكه‌ نیشانه‌كانیان له‌یه‌ك نزیكن، تاوه‌كو نه‌بنه‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه‌ و خه‌ڵكی دیكه‌ تووشی ببن و رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستان زیاد بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی له‌ شوێنه‌ داخراوه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن، داواش له‌هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رووی 18 ساڵییه‌وه‌ن، په‌له‌ بكه‌ن له‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین، خۆیان و ده‌وروبه‌ریشیان بپارێزن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this