یۆنان بە رادار و کامێرا چاودێری خاڵە سنوورییەکانی دەکات

0
226

SNN

یۆنان بۆ رێگریگرتن له‌ كۆچی نایاسایی و لێشاوی کۆچبەران له‌ توركیاوه‌، خاڵه‌ سنووریه‌كانی به‌ ڕادار و كامێرا چاودێری ده‌كات.

لە چەند رۆژی رابردووەوە حكومه‌تی یۆنان ڕادار و كامێرای چاودێری ده‌ستبه‌كار كرد بۆ چاودێریكردنی خاڵه‌ سنووریه‌كانی له‌ ڕێی وشكانی له‌گه‌ڵ توركیا، بۆ ڕێگری گرتن له‌ كۆچی نایاسایی و  ئه‌گه‌ری دروست بوونی لێشاو له‌ توركیاوه‌ بۆ یۆنان.

ته‌واوی خاڵه‌ سنووریه‌كانی وشكانی نێوان توركیا و یۆنان به‌ كامێرای چاودێری و ڕادار چاودێری ده‌كرێن و هه‌ر ڕادار و كامێرایه‌ك ده‌توانێت به‌ درێژایی 15 كیلۆمه‌تر زانیاری بدات به‌ 4 سه‌نته‌ری جیاوازی چاودێڕی خاڵه‌ سنووریه‌كانی ئێڤرۆس  (Evros) .

له‌ ناوچه‌ی سوفلی (Soufli)، دیدیمۆتیخۆ (Didimotyxo)، ئۆرێستیادا (Orestiada), تیخێرۆ (Tyxero), فێرێس (Ferres), ئالێكساندروپۆلی (Alexandrupoli), سه‌نته‌ری چاودێری كردنی خاڵه‌ سنووریه‌كان دانراون و تاكو هه‌ر كاتێك كۆچبه‌ری نایاسایی سنووره‌كانی یۆنان ببه‌زێنێت، سه‌رباز و پۆلیس ئاگادار بكرێنه‌وه‌.

ئه‌م كامێره‌ و ڕادارانه‌ 24 كاتژمێڕ كار ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌ شه‌ویشدا زانیاری ده‌ده‌ن به‌ به‌رپرسانی خاڵه‌ سنووریه‌كان. وه‌ك له‌ میدیاكانی یۆنان باس ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری كاتێخاكی (Katekhaki) له‌ ئه‌سینا, ده‌توانێت ئه‌و زانیاریانه‌ بزانێت كه‌ له‌ سه‌ر سنووری وشكانی یۆنان و توركیا رووده‌ده‌ن. واته‌ كاتێخاكیش ده‌توانێت ته‌واوی گرته‌ ڤیدیۆكان ببینێت، چی له‌ سه‌ر سنووره‌كان ڕووده‌ده‌ن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this