
ترەمپ
SNN
وا دیارە دووبارە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەرەشەی بڕینی هاوکارە دارییەکانی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە توویتێکدا، کە وێنەی نووسراوێکییەتی و بۆ تێدۆرۆس ئەدهانوم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ناردووە، دەڵێ “ئەگەر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی چاکسازیی گەورە لەماوەی 30 رۆژی داهاتوودا نەکات، ئەوا راگرتنی پارەدارکردنی کاتییەکەم، دەکەمە هەمیشەیی و دووبارە چاو بە ئەندامیێتییمان لەو رێکخراوە دەخشێنمەوە”.
ترەمپ لە نامەکەیدا دەڵێ “روونە، کە هەنگاوە هەڵە دووبارەکانی تۆ و رێکخراوەکەتان بۆ وەڵامدانەوەی پەتاکە، زۆر لەسەر جیهان کەوت، تاکە رێگە کە پێویستە رێکخراوەکە پەیڕەوی بکات ئەوەیە: بیسەلمێنێت سەربەخۆیە و کاریگەریی چینی بەسەرەوە نییە”.
لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی رابردووەوە، ئیدارەی ترەمپ بەشێوەیەکی کاتی پارەدارکردنی رێکخراوەکەی راگرت و تۆمەتباری کرد بە لایەنگریی چین و چاوپۆشیکردن لە ترسناکیی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەدوای وتەکانی ترەمپ، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوەکە جارێکی دیکە جەختی کردەوە لەوەی رێکخراوەکەی بەخێرایی هۆشداری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوە و، “ئەگەرێکی زۆر هەیە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بکات لەبارەی چۆنییەتی وەڵامدانەوەیان بۆ هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەدەمەوەهاتنی ئەندامەکانی”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


