
وێنەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە
SNN_سیروان حه‌سه‌ن
له كاتێكدا له ئازادكردنه‌وه‌ى جه‌له‌ولا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش نزیكه‌ى 200 شه‌هیدیاندا، به‌ڵام له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه، سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى جه‌له‌ولا له گردنهوهیهكیاندا ناڕه‌زایى خۆیان ده‌ربڕى و ڕایانگه‌یاند رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌یان هێزه كوردستانییه‌كان ناده‌ین.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 19ى ئایارى 2020 له ناحیه‌ى جهلهولاى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى سنووره‌كه به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك هۆزى كروى گردبوونه‌وه‌یه‌كیان دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ سنووره‌كه ده‌ربڕى.
ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگارى دیاله كراوه ئه‌وه‌یان خستوه‌ته‌ڕوو، وه‌كو هاووڵاتیانى ناوچه‌كه به‌هه‌موو هێزیانه‌وه هاوكارو پاڵپشتى هێزه عێراقییه‌كانن له سوپا‌و پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ناده‌ن به گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش بۆ سنووره‌كه.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ى ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه له كاتێكدایه، هه‌وڵێك هه‌یه له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و عێراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێزه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به هاوبه‌شى ناوچه‌كانى خانه‌قین له په‌لامارى چه‌كداره‌كانى داعش بپارێزن كه ئێستا ژماره‌یان زۆر زیاتربووه.
دوێنى له لێدوانێكدا بۆ snn شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راگه‌یاند؛ له گۆبوونهوهیان له گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و لایه‌نه عێراقییه‌كان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگرى و پارێزگارى دیاله خراپى ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كانى خانهقیان خستووه‌ته‌ڕوو له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى و پاراستنى سنوورى خانه‌قین.
ناڕه‌زایی عه‌ره‌به‌كانى جه‌له‌ولا له كاتێكدایه له ئازادكردنه‌وه‌ى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا له چه‌كدارانى داعش، 187 پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك ئاسایش شه‌هیدبوون و ئه‌و سه‌رۆك هۆزه‌ى سه‌رپه‌رشتى به‌یاننامه‌كه ده‌كات به‌شێكى هۆزه‌كه‌ى به ئاشكرا له گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش له دژى پێشمه‌رگه جه‌نگان.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



