وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

تاقیگەیەکی کۆرۆنا
SNN
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری رابردوو بڵاو دەکاتەوەو تێیدا ئاماژە بە 10 تووشبووی نوێ دەکات 9 کەسیان لە سلێمانی و یەک کەس لە شاری هەولێر، تەنیا 36 کەس لە نەخۆشخانەکاندا لە ژێر چاودێریدا ماونەتەوە.
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (11111) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1057) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (504) لە هەولێر، (160) لە سلێمانی، (392) لە دهۆك، (1) لە ڕاپەرین. وە (10054) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (63) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (801) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (349) هەولێر، (240) سلێمانی، (207) دهۆك، (5) سۆران، دەرەنجام )10( تووشبووی نوێ تۆمار کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (9) پۆزەتیڤ: (4) ئافرەت تەمەنیان (53)، (52)، (29)، (24) ساڵ و (4) پیاو تەمەنیان (53)، (36)، (34)، (30) ساڵ و کچێكی گەنجی تەمەن (15) ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، هەشت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەکێکیان تووشبووی نوێ یە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە.
پارێزگای هەولێر (1) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن (44) ساڵ و نیشانەکانی نەخۆشی هەبووە و دانیشتووی گەڕەکی قەتەوی شاری هەولێرە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (62272) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (424) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (383) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (36) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


