
شاری سلێمانی
SNN
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، رەوشی تەندروستی سلێمانی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و بەشێکی زۆری هاووڵاتیانیش پابەندن بە رێنماییەکانەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی کەناڵی فەرمی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو حاڵەتە نوێیانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تۆمارکراون لە ئەنجامی پشکنینەکانی تیمەکانی تەندروستی بووە، واتە خۆمان بەدوایاندا گەڕاوین، بەو پێیەش دەتوانرێت بوترێت بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و جێی مەترسی نیە”.
سەبارەت بە پابەندبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە، د.هەڤاڵ رایگەیاند: “جگە لە بەشێکی کەم لە هاووڵاتیان و کاسبکاران کە پابدنی مەرجەکانی تەندروستی نین، ئێمە لە هەرە زۆری هاووڵاتیان رازین”.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ نۆ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و یەک حاڵەتیش لە هەولێر تۆمارکران، بەوەش تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان بۆ 36 کەس بەرزبووەوە.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
34 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
57 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
34 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
57 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



