نرخی نەوت بەرزبووەوە

0
166

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە 71 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک و 43 سەنت بەرزبووەتەوە.

ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە 67 دۆلار و 70سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شارەزايانی ئابووری هۆکاری دابەزينی نرخی نەوت بۆ بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا لە جۆری ئۆميکرۆن لە ئەفريقا و بەشێک لە وڵاتان دەگێڕنەوە، هەروەها هۆکاری گۆڕانکاری بەردەوام لەم چەند هەفتەيەدا بۆ کەمبوون و زيادبوونی خواست لەسەر نەوت دەگەڕێننەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this