بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە “ناهێڵین گوندە كوردییەكان چۆڵبكرێن و بەرگرییان لێدەكەین”

0
193
وێنەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق دەستمان بەهەماهەنگی تەواوكردووە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی كە لە سنووری نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق درستبووە، لەو چوارچێوەیەشدا بەهەموو توانامانەوە بەرگری لە گوندنشینە كوردییەكان دەكەین و ناهێڵین گوندە كوردییەكان بۆ عەرەب و تیرۆریستانی داعش چۆڵبكرێن.

عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە كە ماوەی هەفتەیەكە چەکدارانی تیرۆریستی داعش جموجوڵ و هێرش و پەلاماردانەكانیان بۆسەر گوندنشیان و هاووڵاتیان لە سنووری سەرگەڕان و ناوچەكانی نزیک لە سوپای عێراق و پێشمەرگە زیاتر كردووە و چەندین پێشمەرگەو هاووڵاتی گوندنشین شەهید بوون، بۆ ئەومەبەستەش كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەردەوامییان هەیە هەردوولامان سوورین لەسەر ئەوەی كۆبوونەوەكان درێژەیان هەبێت و هەنگاوی كرداریش بنرێت بۆ كۆتایی هێنان بەودۆخەی لەناوچە دروست بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە چۆڵكردنی گوندەكوردییەكان نادەین بۆ عەرەب و تیرۆریستانی داعش، بۆیە ئەوەی شەوی ڕابردوو روویدا لە چۆڵكردنی گوندی لهێبان لە سنووری سەرگەڕان، جێگای نیگەرانی ئێمە بوو بۆیە پەلە دەكەین بۆ ئەوەی نەهێڵین گوندە كوردییەكان چۆڵ بكرێن كاریش كراوە بۆ ئەوەی بەخێرایی ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا چەكدارانی داعش پلانی هێرش و پەلاماردانەكانیان گۆڕیوە و بەشێوەی پارتی زانی هێرش دەكەن، هاوكات ئەو گوندانەشی دەكەونە چوارچێوەی بۆشایی ئەمنییەوە ئەركی دابینكردنی ئارامی ئەو ناوچانەش دەكەوێتە سەرشانی هەردوو سوپای هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق بۆیە ئێستا بەرپرسانی حكومەتی عێراق بۆخۆیان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە دەبێت كۆتایی بەو دۆخە بهێندرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this