ئارێز عەبدوڵا: بێسەروبەرییەکی زۆر لە بۆچوونی سەرکردەکانی پارتیدا دەبینرێت

SNN
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ڵوێستی پارتی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی تێناگه‌ین، جیاوازێكی زۆر لە نێوان بۆچوونی هەردوو باڵی پارتی بەرامبەر یەکێتی هەیە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە: “بێسەروبەرییەکی زۆر لە بۆچوونی سەرکردەکانی پارتیدا دەبینرێت و جیاوازێكی زۆر له‌نێوان هه‌ر دوو باڵ و ئاراسته‌ی ناو پارتی دیموكراتی هه‌ست پێ ده‌كرێت، ئەمە وایکردووە، ئه‌وه وای كردووه سه‌ر له كادیرهكانیشیان بشێوێت، كاتێك یه‌كیان توند ده‌ه‌بێت به‌رامبه‌رمان ئه‌وی تر خاو ده‌بێته‌وه”.
راشیگەیاندووە: ” ئێستا یه‌كێتی وای لێهاتووه نازانێت له‌گه‌ڵ كام ئاڕاسته‌یه‌ی پارتی كۆببێته‌وه و كامیان ته‌مسیلی پارتی ده‌كه‌ن”.
له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنیان به‌به‌شداری له‌خۆپیشاندانه‌كانی دهۆك، ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت”ئه‌گه‌ر ئێمه بڕیار بده‌ین خۆپیشاندان بكه‌ین،ئه‌وا به بڕیارێك له حكومه‌ت ده‌كشێینه‌وه، وه له پایته‌ختی هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كه‌ین نه‌ك له دهۆك، به‌دڵنیاییه‌وه ته‌خت و تاراجی ئه‌و حكومه‌ته ده‌روخێنێت له‌هه‌ولێره‌وه.
هه‌روه‌ها وتوشیەتی: “پارتی ده‌یه‌وێت وای نیشان بدات جیاوازی ده‌كه‌ن له‌نێوان هاوسه‌رۆكه‌كانی یەکێتی، په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن بههاوسهرۆكێكیانهوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ركامیان كۆببنه‌وه سیاسه‌تی یه‌كێتی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌وه سیاسه‌تێكی زۆر زۆر نه‌زۆكه.”
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



