گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

رۆژنامە ئیتاڵییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو….
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:
- هەموو شتێک لە 8 رۆژدا یەکلایی دەبێتەوە.
- گەڕانەوەی خولی ئیتاڵیا نزیکەو رێککەوتنەکە لە کۆبوونەوەی نوێ دەکرێت.
- سپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا دەڵێت” 28ی ئایار بڕیار لەسەر دەستپێکی خولەکە دەدەین”.
- پادشا گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان و ناسر خەلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان بەرەو ئەو ئەستێرە رۆناڵدۆ دەڕوات و دەیەوێت بیگوازێتەوە.
- ئینزاگی راهێنەر تا 2023 گرێبەستی نوێ دەکاتەوەو یانەی لازیۆ فێرگسۆنێکی تری هەیە.

تۆتۆ سپۆرت:
- رۆژی رۆناڵدۆ.
- دوای 72 رۆژ رۆناڵدۆ گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان لە کۆنتینتاسای شوێنی مەشقەکان و لە کۆتایی وەرزدا بینەری ژمارەی پێوانەیی ئەو یاریزانە بن.
- ئامانجی سەرەکی ئەو یاریزانە خولی یانە پاڵەوانەکان و تۆپی زێڕینی شەشەمە.
- ئەمڕۆش یۆڤی ئامادەکارییەکانی بەردەوام دەبێت و دی لێگت و چیزنیش بەشدار دەبن.
- سپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا
- لەمڕۆوە راهێنانی بە کۆمەڵ دەستپێدەکاتەوەو لە 28ی مانگ بەفەرمی کاتی گەڕانەوەی خولەکە دیاری دەکرێت و 13 یان 20ی حوزەیران دەبێت.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:
- تۆپی پێ براوە بوو.
- راهێنان و رێنمایی تەندروستی چارەسەری کێشەکانی کرد.
- سپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا رایدەگەیەنێت” ئیتاڵیا کارەکانی بە رێگایەکی راست دەروات لەگەڵ تۆپی پێ”.
- لە 28ی ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە دەکرێت.
- رۆناڵدۆ لە شێوەی خولی یانە پاڵەوانەکان گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان و یەکەم یەکەی مەشقی لە کۆنتینتاسای شوێنی راهێنانەکانی یانەی یۆڤانتۆس ئەنجامدا.
- لە خولی ئینگلتەرا 6 حاڵەتی کۆرۆنا تۆماردەکرێت.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


