
SNN-محەمەد مستەفا
بەهۆی گرتنەوەی بەشێکی ئاوی زێی بچوک لە لایەن ئێرانەوە، ماوەی دوو رۆژە ئاستی ئاوی زێ بچوک لە سنوری قەزای پشدەر بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە .
سەلام عومەر بەڕێوبەری ئاوی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستیان کەوتووە ماوەی دوو رۆژە ئاستی ئاوی زێی بچوک لە سنوری قەزای پشدەر دابەزیووە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە گومان دەکرێت وڵاتی ئێران لە بەنداوی کۆڵەسەی شاری سەردەشت له رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێک لە ئاوی زێی بچوکی گرتبێتەوە .
وتیشی: “لە کاتی گرتنەوە یاخود بەردانەوەی ئاوی زێی بچوک هیچ پەیوەندیەک یاخود ئاگادارکردنەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی ئێران و بەرپرسانی ئیدارەی راپەڕین بوونی نیە، چونکە وڵاتی ئێران ئەو ئاوە بە موڵکی تایبەتی خۆی دەزانێت کە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکات”.
سەلام عومەر باسی لەوەشکرد: “پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دەکەوێتە سەر زێی بچوک، بۆیە ئەوان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ چەند بەنداوێکی کاتی و بچوک لەسەر زێی بچوک دروست دەکەن. بەڵام دروستکردنی ئەو بەنداوانە چارەسەری کاتین نەک هەمیشەیی” .
بەڕێوبەری ئاوی راپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “کێشەی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە چەند ساڵێکە بوونی هەیە و زیانی ژینگەی و دارایی زۆری بە ئیدارەی راپەڕین گەیاندووە بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم بە جدی نەهاتۆتەسەر خەت بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە”.
سەلام عومەر بەدووریشی دەزانێت بەگەڕ خستنی بەنداوی ئیلیسۆ لە وڵاتی تورکیا مەترسی بۆسەر سامانی ئاوی باشوری کوردستان هەبێت، بەڵکو تەنیا زیانی بۆ ئەو ناوچانەی رۆژئاوا و باشوری عێراق هەیە کە دەکەونە سەر رووباری دیجلە .
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



