
SNN
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند :ئەگەر رەوشی تەندروستیم باش بێت، ئەوا بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی 2024 خۆم کاندید دەکەمەوە.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمريکا لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی ABC لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بیر لە خۆکاندیدکردن دەکاتەوە وتی: “من مرۆڤێکم زۆر رێز لە قەدەر دەگرم قەدەر لە ژیانی مندا زۆر جار دڵنەوایی بووە، ئەگەر وەک ئێستا ئەو کاتەش رەوشی تەندروستییم باش بێت خۆم کاندید دەکەمەوە”.
سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکار، دەیڤد مۆیر-دا کە ئایا دووبارە دەیەوێت رکابەرایەتی دۆناڵد ترەمپ بکاتەوە یان نادەڵێت: “ئەگەر کاندید بێت بۆچی کێبڕکێ بەرامبەر ترەمپ نەکەم، ئەو کێبڕکێیە چاوەڕوانییەکان زیاتر دەکات”.
پێشتر کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کردبوو: جۆ بایدن لە 2024 تەمەنی دەبێتە 81 ساڵ نیازی خۆکاندیدکردنەوەی هەیە.
جۆ بايدن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی ئەمريکا کانديدی سەرۆکايەتی ئەمريکا بوو رکابەرييەکی توندی هەبوو لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە و توانی سەرکەوت بەدەست بهێنێت و لە مانگی يەکی 2021 وەک 46ەمين سەرۆکی ئەمريکا دەسبەکاربوو.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



