رێژه‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له خورماتوو زیاتربوو و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ راگه‌یه‌نرا

SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له قه‌زاى خورماتوو یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشى به ڤایرۆسى كۆرنا ئاشكرا بوو كه خاوه‌نى به‌نزینخانه‌یه و دواى كه‌مێك كه‌سێكى دیكه‌ش ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌یه و به‌وهۆیه‌شه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له شاره‌كه راگه‌یه‌ندرا.
محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كانى خورماتوو به (SNN)ى راگه‌یاند: “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوو حاڵه‌ت له قه‌زاى خورماتوو ئاشكرابوون كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنان و هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه كوردن و یه‌كێكیان ته‌مه‌نى 49 ساڵه و ئه‌وى دیكه‌شیان 22 ساڵه”.
وتیشى: “هه‌ردوو تووشبوه‌كه خزمى یه‌كترن و یه‌كێكیان له خورماتوو به‌نزینخانه‌ى هه‌یه و پێده‌چێت له هاتووچۆكار و رێبوارانه‌وه تووشى بووبێت و ئێستا گه‌نجه‌كه له خورماتوو له ژێر چاودێرییه و ئه‌وى دیكه‌شیان له نه‌خۆشخانه‌ى ئازادییه له كه‌ركووك”.
د. محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “هه‌وڵمانداوه كه‌سوكارى ئه‌و دوو توشبووه كه‌ره‌نتین بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌مشه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و دوو حاڵه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن میكانیزمێكى گونجاو دابنێن بۆ رێگه‌گرتن له بڵابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه”.
هه‌ر له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو حاڵه‌ته، به بڕیارى ژوورى ئۆپراسیۆنى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى كۆرۆنا له خورماتوو قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆی راگه‌یاند و به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌یان، “هاتنه‌ده‌ره‌وه و هاتووچۆ له كاتژمێر 7:00ى ئه‌م ئێواره‌یه‌وه تا كاتێكى نادیار به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و بۆ سبه‌ینێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان میكانزمى گونجاو داده‌نێن بۆ چۆنێتى هاتووچۆى هاووڵاتیان”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



