نوێترين پێشهاتی دۆخی ئۆکرانيا

0
385

SNN

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: له‌وانه‌یه‌ روسیا مانگی شوبات ئۆكراینا داگیر بكات، دەشڵێت “ئەگەر روسيا هێرشی لەوجۆرە بکات بەرپەرچی دەدەينەوە”.

کەناڵیBBCی بەڕيتانی بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌میلی هۆرنی وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، رایگه‌یاندووه:‌ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌: “ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ روسیا مانگی داهاتوو ئۆكراینا داگیر بكات، ئێمه‌یش چه‌ند مانگێكه‌ هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌”.

هەروەها، به‌پێی هه‌واڵێكی کەناڵی CNNی ئەمريکی گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئۆكراینا رایگه‌یاندووه‌: زێلێنسكی به‌ بایدنی وتووە سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی روسیا مه‌ترسیداره‌ به‌ڵام نادیاره‌ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرش ئه‌نجام بدرێت.

كۆشكی سپی-يش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بایدن له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌: كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانیدا ئاماده‌یه‌ به‌رپه‌رچی بداته‌وه‌.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this