ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عیراقیه‌كان دروستده‌كرێت

وێنەی هێزە عێراقییەکان
SNN- عیماد جه‌باری
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و زیادبوونی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانیان جارێكیدیكه پرسی دروستكردنی ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منیه‌كانی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان گه‌رم كرده‌وه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی پارێزگای دیاله‌یان كرد و دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆی عیراق كۆبونه‌وه.
ئه‌مجاره‌یان لایه‌نی عیراقی ئاماده‌یی نیشانداوه هه‌موو ههمهههنگیهك له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا بكات له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش، یه‌كه‌م هه‌نگاویش له‌خانه‌قینه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به snnی وت، “هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵیان كۆبوینه‌ته‌وه به‌ئیداره‌ی دیالهشهوه به‌پێویستی ده‌زانن خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان دروستبكرێت بۆ نه‌هێشتنی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هه‌ردولا و لهرابردویشدا فه‌رمانی دیوان بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌رچووبوو به‌ڵام به‌بیانوی جۆراوجۆر دواده‌خرا، ئێستا چیتر بوار له‌به‌رده‌م عیراقدا نه‌ماوه بۆ دواخستنی ئه‌و كاره چونكه داعش ئه‌و ناوچانه‌ی قۆسته‌وه بۆ خۆرێكخستنه‌وه و پڕچه‌ككردنی چه‌كداره‌كانی.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، ئاشكراشیكرد كه بڕیاره دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان كۆبونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێبكات و عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌كه سه‌ردانی هه‌ولێر بكات تاوه‌كو هه‌نگاوه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌دوای ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له‌ساڵی 2017 رویاندا به‌هۆیه‌وه هێزی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جێناكۆك كشانه‌وه، بۆشایی ئه‌منی كه‌وته نێوانیان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كاندا كه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان داعش بۆ خۆحه‌شاردان و چالاككردنه‌وه‌ی گروپه‌كانی قۆستوێتێوه.
ساڵی رابردوو وزاره‌تی به‌رگری عیراق و وزاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه چه‌ند لیژنه‌یه‌كیان پێكهێنا و سه‌ردانی ناوچه‌كانیان كرد و بۆشاییه‌كان ده‌ستنیشانكران كه له‌خانه‌قینه‌وه تاوه‌كو ره‌بیعه 500 كیلۆمه‌تر له‌نێوان هه‌ردولادا هیچ هێزێكی ئه‌منی تێدانیه.
مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به snnی راگه‌یاند: لهكۆبونهوهمان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری ته‌واوی پێشلكاریه ئه‌منیه‌كانی ناوچه جێناكۆكهكانمان خسته‌ڕوو به‌تایبه‌تیش تیشكمان خسته سه‌ر ناوچه‌ی خانه‌قین.
وتیشی، “ئه‌وان ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه كاری له‌پێشینه‌یان به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش و قهڵاچۆكردنێتی و له‌و پێناوه‌شدا هه‌مه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كاندا ده‌كه‌ن به‌هێزی پێشمه‌رگه‌شه‌وه”.
رونشیكرده‌وه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردولا دروستده‌كرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان و له‌خانه‌قینه‌وه ده‌ستپێده‌كات و دواتر سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ش قسه ده‌كه‌ین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بڕیاره له‌م نزیكانه له‌خانه‌قین وه‌فدی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ورده‌كاری دروستكردنی ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش گفتوگۆ بكه‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


