پنتاگۆن ره‌تیده‌كاته‌وه جێگیرهوهى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى له عێراق ده‌ستگیر كرابێت

ژوورى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا | فۆتۆ: DoD photo/Lisa Ferdinando
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس لهوهدهكهن جێگره‌وه‌ى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى له عێراق ده‌ستگیر كرابێت دوورن له راستیه‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه به‌شێكى زۆر له میدیاكانى عێراق و كوردستان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیان له ئاژانسى هه‌واڵگرى عێراق وێنه‌ى كه‌سێكیان به‌ناوى (عه‌بدولناسر قارداش) بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، “تیرۆریستى داواكراوه و كاندید بووه بۆ جێگره‌وه‌ى ئهبووبهكرد به‌غدادى، خه‌لیفه‌ى كوژراوى داعش”.
ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد كه، “عه‌بدولناسر وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى قاعیده له عێراق له‌كاتى فه‌رمانڕه‌واى زه‌رقاوى كارى كردووه، له‌گه‌ڵ هاتنى داعش بووه به سه‌رۆكى لیژنه‌ى دانووستانه‌كانى ئه‌و گرووپه و له شه‌ڕى داعش له باغۆز به‌شدارى كردووه”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسى هه‌واڵى (سكاى نیوز)ى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مریكا (پنتاگۆن) بڵاویكرده‌وه، “سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس لهوهدهكهن جێگره‌وه‌ى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى، خه‌لیفه‌ى كوژراوى داعش له عێراق ده‌ستگیر كرابێت دوورن له راستیه‌وه، ئێمه هیچ زانیارییه‌كى له‌و شێوه‌یه‌مان لانیه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



