
SNN
ماوەی چەند ڕۆژێکە حکومەتی بەغدا خاڵی گومرکیی لە ھەموو ئەو دەروازانەی دەچنەوە پارێزگانی ناوەڕاست و باشووری عێراق داناوە و بەرپرسێکی وەزارەتی بارزگانییش دەڵێت “وەزارەتی بازرگانی و حکوومەتی عێراقمان ئاگادار کردووەتەوە بۆ لابردنیان”.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: “ماوەیەکە حکوومەتی عێراق خاڵی گومرگیی لەنێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق داناوە و باجی خستووەتە سەر ئەو بەرھەم و کەلوپەلانەی لە ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکرێن، پێشتریش ئەو کێشەیە ھەبووە و چارەسەر کراوە، بەڵام دیارە دیسان خالی گومرکییان داناوە.”
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت: “ھاوردەکردنی ھیچ کەلوپەلێک قەدەغە نییە، بەڵام باجیان لێ وەردەگیرێت، ئەمەیش ھۆکارە بۆ زیانگەیاندن بە بازرگانان و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەو کەلوپەلانەی ھاوردەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکرێن، لەسەر سنوور باجیان لێ وەردەگیرێت و نابێت دووبارە باجیان بخرێتە سەر”.
نەوزاد شێخ کامیل ڕوونیکردەوە: “وەزارەتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان، بازرگانیی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە بۆ لابردنی ئەو خاڵە گومرکییانە و ئاساییکردنەوەی ڕەوشەکە، ھەروەھا لە ڕێگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لە بەغدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ ئاگادار کراوەتەوە، چونکە ناکرێت لە یەک وڵاتدا ڕێگە بە ھاوردەکردنی کەلوپەل بگیرێت و دووبارە باجیان لێ وەربگیرێت.”
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش



