“بە تەكلیفی مەسعود بارزانی سكاڵاكەی دادگای فەرەنسا لەسەر توركیا داخرا”

ئەحمەد حاجی ڕەشید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات جگە لەو سكاڵایەكەی كە لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم تۆماركراوە لە دادگای فیدراڵی، سكاڵایەكی دیكە هەیە كە لە ژووری بازرگانی فەرەنسا لەسەر توركیا تۆماركراوە عێراق داوای 26 ملیار دۆلار قەرەبووی لە توركیا كردووە، بەڵام لەسەر تەكلیفی (مەسعود بارزانی) و هەروەها سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق كە (عادل عەبدولمەهدی) بوو دۆسیەكەی داخست.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتاییە و دەبێت هەمووان پێوەی پابەندببن، هاوكات لێكەوتەكانی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بەجۆرێكە ئەگەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم نا دەستووری بێت، دەبێت حكومەتی هەرێم پێوەی پابەندبێت، بۆیە لەماوەی ڕابردوودا ئەو نەوتەی كە فرۆشراوە بە توركیا سەرجەمی دەچێتە خانەی (مەخالەفەی مالی یان جەریمەی مالی).
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەو سكاڵایەی كە لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆماركراوە سكاڵایەكی دیكەش هەیە كە لە ژووری بازرگانی فەرەنسا لەسەر توركیا تۆماركراوە لە بارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەو دۆسیەیەدا عێراق داوای 26 ملیار دۆلار قەرەبووی لە توركیا كردووە، بەڵام لەسەر تەكلیفی (مەسعود بارزانی) و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق كە (عادل عەبدولمەهدی) بوو دۆسیەكەی داخست.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بۆئەوەی خەڵكی هەرێم باجی ئەم كارە هەڵانەی حكومەتی هەرێم نەدات، دەكرێت پەرلەمانتارانی ئەم خولە بچنە دادگای فیدراڵی و داوابكەن كە سكاڵا لەسەر ئەوكەسانە تۆماربكەن كە دەستیان هەبووە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم و واژووكردنی گرێبەستەكان، هەر ئەوكات كە من لەپەرلەمان بووم لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی هاوڕێم بەو هەنگاوە هەستام، بەڵام دیاربوو ڕێككەوتنی ژێر بەژێر كرابوو گوێ بۆداواكارییەكەمان نەگیرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


