نرخى دۆلار دابه‌زینى زیاترى به‌خۆیه‌وه بینى

گۆڕینه‌وه‌ى دۆلار به دینار | فۆتۆ: The IQD Team
SNN
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى شوبات، نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له بازاڕه‌كانى خوارو و ناوه‌ڕاستى عێراق دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى و 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 146 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
دوێنێ پێنجشه‌ممه موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی نرخی دۆلارەوە شەش پێشنیازى خسته‌ڕوو و داواى كرد، “رێگری بکرێت لە بەقاچاغبردنی دراوی بیانی بۆ دەرەوە و حکومەت رووبەڕووی دیاردەی پسوڵەی ساختەی بردنە دەرەوەی پارە ببێتەوە، هاوكات جهخى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه لێکۆڵینەوە لە چەند بانکێکی ئەهلی سەر بە هەندێک کەسایەتی بکرێت کە بازاڕی دراویان کۆنتڕۆڵ كرد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دوو خاڵی دیکەی پێشنیازەکانی سەدر پەیوەندیان بە بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندییەوە هەبوو بۆ پەرلەمانی عێراق”.
له‌دواى پێشنیازه‌كانى موقته‌دا سه‌در نرخى دۆلار له بازه‌ڕه‌كاندا گۆڕانكارى و ناجێگیرى به‌خۆیه‌وه بینى، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه، “هه‌رچه‌نده دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌كاتى داخستنى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراودا نرخى دۆلار جێگیر كراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیووه، به‌شێوه‌یه‌ك 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 146 هه‌زار و 500 دینار كڕدراوه، هاوكات 100 دۆلار به 147 هه‌زار و 500 دینار فرۆشراوه”.
گۆڕانكاریی و ناجێگیرى نرخى دۆلار له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیاكانى عێراق له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیان له وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویانكرده‌وه، “نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیرە و بە ئاسانی گۆڕانکاری تیدا ناکرێت، چونكه سندوقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی بە مەرجی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار پشتگیری و پاڵپشتی عێراقیان کردووە، بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە نرخەکەیدا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی و ئابوریی عێراق”.
هاوكات جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی به میدیاكانى راگەیاند: “ئەمڕۆ هەندێک گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ڕوویداوە و 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 147 هەزار و 500 دینار، بەڵام ئەمە نرخێکی ورد و تەواو نییە چونکە بانک و بازاڕەکانی دراو لە ڕۆژانی هەینیدا داخراوە و نرخەکان فەرمی نین”.

