
دراوی عێراق ودۆلار
SNN
دوای ئەو دۆخەی نا سەقامگیری بەسەر بەهای دۆلاردا هاتوودا لە عێراقدا، بەشێک لە هاووڵاتیان لە ترسی زەرەر کردن و دابەزینی زیاتری دۆلار پەنا دەبەنەوە بەر دیناری عێراق و بە نرخێکی کەمتر دۆلارەکانیان دەفرۆشن، شارەزایانی ئابووریش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەنجامدانی ئەم کارە هەڵەو هاووڵاتیان با دۆلارەکانیان هەرزان فرۆش نەکەن چونکە نەبووە و ناشبێت بە لێدوانێک بەهای دۆلار دابەزێت.
دوای ئەوەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا رایگەیاند بەھای دۆلاری ئەمهریكی بەرامبەر دیناری عێراقی دادەبەزێنن، رۆژی ھەینی بەھای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 146 ھەزار دیناری عێراقی بوو و ئێستاش نرخەكان جێگرنین و بەردەوام لە گۆڕانكاریدان، جەبار گۆران، وتەبێژى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو لە سلێمانى هۆشدارى بە هاووڵاتیان دەدات و لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند: “کە بڕیارى پەلە مەدەن و ئەستەمە جارێكی دیكە بە بڕیارێك بەھای دۆلار ببێتەوە به 126 ھەزار دینار”.
دۆخى ئابوورى عێراق هاوشێوەى دۆخى سیاسی ناسەقامگیرە، ئەگەر هەر بڕیارێکیش بدرێت، بۆ ئەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینار زۆر دابەزێت، ئەوا دۆخى ئابووربی عێراق تووشى داڕمان دەبێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



