“هۆشیار زێبارى ده‌بوو قسه‌كانى ئێستاى كاتى خۆى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان بكردنایه”

هۆشیار زێباری
SNN
چاودێرێكى سیاسى شیكردنه‌وه بۆ قسه‌كانى هۆشیار زێبارى كاندیدى دوورخراوهى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كێبڕكێى پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق ده‌كات له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا و ده‌ڵێت: “هاوپه‌یمانه‌كانى زێبارى به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێدابوو كه ده‌ربچێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ى روویدا بۆیه قسه‌كانى كاردانه‌وه‌یه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هۆشیار زێبارى، كاندیدى دوورخراوهى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كێبڕكێى سه‌رۆككۆمارى عێراق چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنى ئه‌نجامدا و تێیدا گومانى خسته‌سه‌ر بێلایه‌نى دادگاى فیدراڵى و په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان راكێشا وه‌ك هۆكارى دوورخستنه‌وه‌ى له كێبڕكێكه.
عوسمان گوڵپى، چاودێرى سیاسى شیكارى بۆ قسه‌كانى ئه‌و كاندیده دوورخراوه‌یه ده‌كات و بۆ SNN ده‌ڵێت: “به بۆچوونى من ئه‌و به‌رگرییه‌ى كه ئێستا كاك هۆشیار له‌خۆى ده‌كات پێویستبوو ئه‌وكات له‌خۆى بكات كه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق متمانه‌یان لێوه‌رگرته‌وه، نه‌وه‌ك ئێستا، چونكه ئێستا به فه‌رمى له‌لایه‌ن دادگاوه دوورخراوه‌ته‌وه له كێبڕكێكه”.
عوسمان گوڵپى پێیوایه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ورد نه‌بوون له دیاریكردنى كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق روونیده‌كاته‌وه، “به بۆچوونى من، پێویستنه‌بوو پارتى ئه‌م ململانێیه بكات، ئه‌وان پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمیان هه‌یه، سه‌رۆكى حكومه‌تیان هه‌یه، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و چه‌ندین پۆستى باڵاى تریان هه‌یه، پاشانیش كه هه‌ر جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته كرده‌وه ورد نه‌بوون له هه‌ڵبژاردنى كاندیدهكهیاندا، له راستیدا پێویسته خودى هۆشیار زێبارى له پارتى بپرسێت پێش ئه‌وه‌ى كاندیدى بكه‌ن، بۆیه ئۆباڵى ئه‌وه‌ى روویداوه له ئه‌ستۆى خۆیاندایه”.
له‌باره‌ى كاردانه‌وه‌كانى ئه‌و كاندیده دوورخراوهى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌و چاودێره سیاسییه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه، قسه‌كانى هۆشیار زێبارى كاردانه‌وه‌یه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “قسه‌كانى ئه‌مڕۆى هۆشیار زێبارى كاردانه‌وه‌یه، من پێموایه هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانى له به‌غدا به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێداوه كه دۆخه‌كه به ئاسانى تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام كه واده‌رنه‌چوو كه‌وتووه‌ته كاردانهوهوه”.
عوسمان گوڵپى شیكارى بۆ كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانى پێداگرییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و په‌رته‌وازه‌یی ماڵى كورد ده‌كات و ده‌ڵێت: “به‌داخه‌وه خه‌ریكه دۆخى سیاسى هه‌رێم و عێراق به‌ته‌واوه‌تى هاوسه‌نگى له‌ده‌ستده‌دات و ناوماڵى كوردیش به‌ته‌واوه‌تى په‌رتبووه، ئه‌مه كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر داهاتووى سیاسى كورد هه‌یه، به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم و دابه‌شكردنى پۆسته‌كان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت”.
له‌باره‌ى هۆكارى تاكڕهوییهكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له بابه‌تى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆككۆماردا ئه‌و شیكه‌ره‌وه سیاسییه ده‌ڵێت: “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌و عورفه سیاسییه‌ى كه هه‌بوو بهرچاوینهگرت، چوكه پێیوایه زۆرینه‌ى ڕه‌هایه و ده‌توانێت پۆستى تر وه‌ربگرێت، به‌داخه‌وه گوێینهدایه هاوسه‌نگى ماڵى كورد”.
عوسمان گوڵپى جه‌خت له یه‌كڕیزى ماڵى كورد ده‌كاته‌وه له به‌غدا و پێیوایه، “پێویستبوو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به‌یه‌كه‌وه بچوونایه‌ته به‌غدا، چونكه ئێستا به‌ته‌واوه‌تى كاتى ئه‌وه‌بوو سوود له په‌رته‌وازه‌یی ماڵى شیعه وه‌ربگرن و ده‌ستكه‌وتنى زیاتر بۆ كورد بهردهستبهێنن، گرنگبوو ئه‌م دوو هێزه یه‌كترى بخوێننه‌وه”.

