
ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
دانيشتنی دادگای فيدڕاڵی عێراق بۆ بڕياردان لەبارەی ياسايبوون ياخود ياساينەبوونی دووبارە خۆکانديدکردبۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ، دادگای فيدڕاڵی عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ئەمڕۆ دانيشتنی دادگای فيدڕاڵی عێراق بەڕێوەدەچێت، دانیشتنەکە بۆ ئەوەیە بڕيار بدەن لەسەر ئەوەی رێگەدان بەدووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن یاساییە یان نایاسایی.
ئەگەردادگای باڵای فیدراڵی عێراق دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بە یاسایی لەقەڵەم بدات، ئەوا ژمارەی کاندیدەکان 60 کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار و ئەگەر دووبارەکردنەوەکە بە نایاسایی لەقەڵەم بدرێت ئەوا تەنها 24 کانیدەکەی سەرەتا هەژماردەکرێن.
رۆژی هەشتی مانگ، فەرمانگەی کاروباری پەرلەمان لە ئەمنیدارێتی گشتی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لەوەکرا: بەھۆی کۆتایی ھاتنی کاتی دەستووری ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمار جارێکی تر دەرگای خۆکاندیدیکردنی کردەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


