
SNN
هاتووچۆی هەولێر رايگەياند: گۆڕانکاری بەسەر دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێريدا نايەت و ئەو دەنگۆيانەی دەوترێت لەوبارەيەوە دورن لە راستيەوە.
بەڕێوەبەرايەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر رايگەياند: لەو چەند ڕۆژەی ڕابردو ،بۆوروژاندنی خەڵک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاوکراوەتەوە لەسەر گۆڕانکاری لەسیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری،کەگوایا نرخی فۆرم وەرگرتن گۆڕانکاری بەسەر دادێت.
راشيگەياندووە: دەوترێت مەرجی ئەوە دادەنرێت کەهەر کەسێک بیەوێت مۆلەت دەربێنێت، دەبێت سەرەتا 12 ڕۆژ بچێتە نوسینگەیەکی فێرکردنی لێخوڕین،وەبۆماوەی هەفتەیەک بەشدار بێت لەسیمیناری تایبەت بەیاساکانی لێخوڕین،کەئەمەش گوایا بارگرانیەک بۆهاووڵاتیان دروست دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێمە بۆهەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەلەکاتی ئێستادا هیچ گۆڕانکاریەک نیە وەنەکراوە، بەتایبەتی لەبابەتی وەرگرتنی پارە بۆ(فۆرم)،وەئەوەی بڵاوبۆتەوە هەواڵێکی بێ بنەمایە،بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین هەر بابەتێک پەیوەندی بەهاتووچۆوەبێت لەپێگە فەرمیەکانەوە لەڕاست و دروستی هەواڵەکە بپێچنەوە نەک لەبڵاوکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



