
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی پێنجشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم بهێندرێت ئەوەش دوای ئەوەی دابەشكردنی مووچە زۆر بەسستی بەڕێوەچوو، بەرپرسێكی باڵاش لە وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەدەكات لیستی مووچەی مانگی شوبات ڕەوانەی گەنجینەكان كراوە و پێدەچێت لە 27ی ئەم مانگە دەستبكرێتەوە بەدابەشكردنی مووچە بەڵام ئەم مانگە گرفتەكە زیاتر دەبێت ئەگەر 200 ملیارەكە نەداتە هەرێم.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بەمەبەستی دەستكردنەوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران لەلایەن گەنجینەكانەوە داوای لیستی مووچە كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم مانگە 25ی مانگ دەكەوێتە ڕۆژی هەینی ئەوا دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە ڕۆژی یەك شەممە 27/2/2022.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا نەگەیشتووە و هاوكات بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ڕابردوو لەسەر داهاتی مانگی شوبات خەرجكراوە، ئەمە گرفتی زۆرمان بۆ دروستدەكات بەوەی بتوانین بە شێوەیەكی خێرا مووچە دابەشبكەین بۆیە تا ئێستا بەرچاومان ڕووننییە دابەشكردنی مووچە بە چ شیوازێك دەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەوداهاتەی كە لەبەردەستدایە دەكرێت مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشبكرێت بەڵام دواجار ناتواندرێت مووچەی سەرجەم وەزارەت و خانەنشیان دابەشبكرێت بۆیە چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بزانین چ بڕیارێك لەبارەی مووچەوە دەردەكات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


