روسیا دەستیکرد بە داگیرکردنی ئۆکرانیا

SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای لێدوانێکی ڤلادیمێر پوتین، روسیا بە شێوەیەکی بەرفراوان هێرشی کردە سەر خاکی ئۆکرانیا و دەستی بە بۆردومانی چەند بنکەیەکی ئۆکرانیا کرد، پوتین ئاماژەی بەوەشکرد هەر وڵاتێک بێتە نێو ئەم جەنگەوە بە توندی وەڵامی دەدەینەوە.
پاسەوانی سنوری ئۆکرانی رایگەیاند: هێرشی روسیا لە چەند بەرەیەکەوە لەم بەیانییەوە دەستیپێکردووە، بە بۆردومانی قورس و سوپای روسیا و جوداخوازەکانیش لە ناوچەی قرمەوە هاتوونەتە ناوەوە، تا ئێستا دوو شاری ئۆکرانیا کەوتووەتە دەستی روسیا.
بەهەمان شێوەی لە کێیف-ی پایتەختی ئۆکرانیا دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە، ئاژانسەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند بنکە و کۆگایەکی چەک بووە کە کراوەتە ئامانج.

