
SNN
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رايگەياند: “روسیا بەنیازە لەڕێی داگیرکارییەکەی ڤلادیمێر پوتنەوە حکومەتی ئۆکرانیا لەسەر دەسەڵات لاببات”.
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە:” ئەوەی ئێستا دەیبینین قۆناغی سەرەتای داگیرکارییەکی بەرفراوانە، بەرەو کیێڤ دەجوڵێن، وتیشی ” بەنیازن حکومەتی ئۆکرانیا لەسەر دەسەڵات لاببەن”.
بەرپرسەکە وتويەتی “لە یەکەم هێرشی ڕووسیادا بۆ سەر ئۆکرانیا 100 موشەکی باڵیستیکی مەودا کورت بەکارهاتوون، هەروەها موشەکی باڵیستیکی مەودا ناوەند و موشەکی کروز و موشەکی زەوی بۆ ئاسمان بەکارهاتوون. موشەکەکان بنکە سەربازییەکان و بنکە ئاسمانییەکان و کۆگاکانی چەکیان کردۆتە ئامانج.
دوابەدوای هێرشەکانی ڕووسیا، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوا بەخێرایی و بەشێوەیەکی یەکگرتوو سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد و بەڵێنیاندا سزای توندی ئابووری بسەپێنن بەسەر ڕووسیادا.
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی وتی هێزەکانی ڕووسیا هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر ژێرخانی سەربازیی و پاسەوانەکانی سنووری ئۆکرانیا. هەروەها داواشی لە خەڵکەکە کرد ئارام بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
“.وتیشی “حکومەت چەک دەدات بە هەر کەسێک کە بیەوێت بەرگری لە وڵاتەکە بکا
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


