ئه‌وانه‌ى دژى گەڕانەوەی پێشمهرگەن بۆ جەلەولا، له لایه‌ن دادگاوه داواكراون

کۆمەڵێک پێشمەرگە لە سەنگەردان
SNN_سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ بۆ جارى دووه‌م ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى سنوورى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا خۆپیشاندانیان له دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ جه‌له‌ولا ده‌ربڕى و به‌شێك له‌و خۆپیشانده‌ره‌كان كه چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ داعش و رێكخراوى قاعیده داواكراون و له نێو به‌ڵگه‌كاندا ناویان هاتووه.
ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه به‌شێك له عه‌ره‌به‌كانى سنوورى جه‌له‌ولا كه به به‌شدارى سه‌رۆك هۆزه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا له دژى ئه‌و هه‌وڵه‌ى له ئارادایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ سنووره‌كه كه له‌به‌ر ئه‌و ڕه‌وشه خراپه‌ى هاتووه‌ته ئاراوه داواكراوه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا قهحان یونس كروى یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى ناوچه‌كه بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، زۆربه‌ى ئه‌و سوتان و كێشه‌و گرفته‌ى له ئێستادا له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به حزبه كوردستانییه‌كانه‌وه هه‌یه و ئامانجیشیان ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌و ئاسایشه بۆ سنووره‌كه.
وتیشى، “هۆشدارى ده‌ده‌ینه حكومه‌تى عێراق له كاتێكدا هێزى سوپا‌و پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى پیرۆز له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه هاتنه‌وه‌ى هێزه كوردییه‌كان كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ین به هاتنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه كه پێشتر زوڵم و زۆریان له عه‌ره‌به‌كانى ناوچه‌كه كردووه.
خۆپیشاندانه‌كه‌ى جه‌له‌ولا به‌شێكى زۆریان به‌به‌شدارى هۆزى كرویهو ته‌نانه‌ت سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌م خۆپیشاندانانه سه‌رۆك هۆزى كروییه و ئه‌م هۆزه كه عه‌ره‌بى سووننه‌ن پێشتر له دژى حكوومه‌تى عێراق و دواتر پێشمه‌رگه جه‌نگاون و به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندی ههبونیشیان به داعش و رێكخراوى قاعیده‌وه ژماره‌یه‌كیان داواكراون و هه‌ندێكیشان ده‌ستگیركراون، به‌ڵام له ئێستادا چوونه‌ته ریزى حه‌شدى شهعببیهوه.
خه‌لیل خوداد به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له جه‌له‌ولا به SNNى راگه‌یاند: له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا هێزێكى چه‌كدار بۆ سه‌رۆكى هۆزى كروى “شێخ فه‌یسه‌ل” دامه‌زرێندراوه به ناوى “حه‌شدى عه‌شایه‌ری” و هێزه‌كه به بیانووى پاراستنى جه‌له‌ولا دروستكراوه له هه‌زار و 500 چه‌كدار پێكبێت، له قۆناغى یه‌كه‌مدا و حاڵى حازر 300 كه‌سیان بۆ دامه‌زراندووه.
وتیشى، “ئه‌و فه‌وجه زۆربه‌یان له كه‌سوكارى هۆزه‌كه‌ى خۆیانن و له لایه‌ن كوڕێكیهوه “محه‌مه‌د شێخ فه‌یسل”ه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن گوایه هاوكارى ئه‌منییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى ده‌بن له هه‌ر پێشهات و گرفتێك كه تووشى هێزه‌كان ببێته‌وه له سنووره‌كه‌دا”.
سه‌رۆكى هۆزى كروى “شێخ فه‌یسه‌ڵ” كه ئێستا دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یه، پێشتر له سه‌رده‌مى حكوومه‌تى به‌عس پله‌دارى حزبى بووه و ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌كه بووه. له هه‌ڵمه‌تى راگواستنى كورد له سنوورى خانه‌قین له ساڵى 1975 سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌مى هه‌ڵمه‌ته‌كه بووه، دواى ئازادكردنى خانه‌قین خۆى و كه‌سه نزیكه‌كانى له خانه‌قینه‌وه چوونه جه‌له‌ولا. چه‌ند جارێك فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له جه‌له‌ولا كه ئاگاداره له چۆنێتى دروست بوونى ئه‌و هێزه چه‌كداره نوێیه به Snnى راگه‌یاند: ئه‌وه‌ى هێزه‌ى بۆ شێخ فه‌یسه‌ڵ دامه‌زرێندراوه له سه‌ر ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق و فالح فه‌یاز سه‌رپه‌رشتیارى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و هادى عامرى بووه كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ش راسته‌وخۆ له ژێر سه‌رپه‌رشتى ئه‌و سه‌رۆك هۆزه ده‌بێت.
وتیشى، “ئه‌م سه‌رۆك هۆزه كه له سه‌رده‌مى حكوومه‌تى به‌عس پله‌دارى ئه‌و حزبى بووه له سنووره‌كه، له دواى روخانى به‌عس فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌ركراو هه‌ڵهات، به‌ڵام دواتر گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌كه‌و فه‌رمانى گرتنه‌كه‌ى جێبه‌جێنه‌كرا. له ئێستاشدا له‌م بارۆخه هه‌ستیاره‌دا و له كاتێكدا پێشتر شێخ فه‌یسه‌ڵ به‌عسى و به مه‌زهه‌ب سووننه‌ن نازانرێت بۆچى چوونه‌ته ریزى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه”.
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ئاسایش له ئازادكردنى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا نزیكه‌ى 200 شه‌هیدیان داوه و حاڵى حازر ئه‌و كوردانه له ناوچه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه كه كه‌مدرامه‌ت و هه‌ژارن یان مووچه خۆرى حكوومه‌تى عێراق ئه‌وانى دیكه له كه‌سایه‌تى و ده‌وڵه‌مه‌ند و كارمه‌ندانى هێزه ئه‌منی و كادرى حزبه كوردستانییه‌كان له سنووره‌كه نه‌ماون و رێژه‌ى كورد زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه.
به پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى ده‌ست snn كه‌وتوون شێخ فه‌یسه‌ڵ كروى ژماره‌یه‌ك تر له‌و كه‌سانه‌ى به‌شدارن له خۆپیشاندان له دژى پێشمه‌رگه به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان به
داعش و پێشتر به رێكخراوى قاعیده‌وه داواكراون.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



