ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: دیداری یەكێتی دەكەیەنە دەرفەتێكی گرنگ بۆكاری نوێی حزبایەتی
ئاههنگێكى لایهنگرانى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی دیداری یەكێتی، ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبە ئاماژە بەوەدەكات: ئەنجامدانی دیداری یەكێتی یەكێكی دیكەیە لە داهێنانەكانی یەكێتی لە بواری حزبایەتی و زیاتر بە دیموكراسیكردنی كاری حزبی لە ئۆرگانە جیاوازەكان بۆیە ئیمەش ئەم دیدارە دەكەینە دەرفەتێكی گرنگ بۆ بەخۆداچوونەوە لەسەرجەم بوارەجیاوازەكاندا.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشایمانی كودستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەنجامدانی دیداری یەكێتی كۆمەڵێك تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت كە پەیوەستە بە ژیانی سیاسی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان كە بۆ ئەم قۆناغەی یەكێتی پێویستییەكی هەنووكەین چ لەڕووی ڕێكخستنەوەی ئۆرگانە جیاوازەكان لە مەڵبەند و كۆمیتەكان یاخود لە ڕووی ڕێكخستنەوەی پەیڕەو پرۆگرامی حزبەكەمان كە لەگەڵ ئەم واقیعەی ئێستای هەرێمی كوردستان یەكبگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەڕێگەی ئەم دیدارەوە دەمانەوێت یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان زیاتر بكەیەنە پیشەنگ لە بوارەجیاواكانی تایبەت بە خزمەتكردنی هاووڵاتیان چۆن لەڕابردوودا پێشەنگ بووین بەهەمان شێوە لەداهاتوودا زیاتر كار بكەین بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان، چونكە ئێمە لە یەكێتیی مەبەستمانە كە شتی نوێمان پێبێت لەكاری حزبایەتی كە لەگەڵ دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەدا بگونجێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: دیداری یەكێتی یەكێكی دیكەیە لە داهێنانەكانی یەكێتی لە بواری كاری حزبی كە دەكرێت حزبەكانی دیكەش چاو لە ئێمە بكەین بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن بە خێرایی پێداچوونەوە بەكاری حزبی خۆیاندا بكەن، بۆ ئەومەبەستەش ئێمە لەڕێگەی چەندین ئۆرگانی جیاوازەوە گوێ لە بیروبۆچوونی كەسانی پسپۆڕو مامۆستایانی زانكۆ و كەسانی ئەكادیمی دەگرین و دواتر بۆچوونەكانیان گەڵاڵەدەكەین و دواتر لە چەندخالێكدا دەیانكەینە راسپاردە و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی پەسەند دەكرێن بۆ ئەوەی بكرێنە نەخشە ڕێگایەك بۆ كاری حزبی یەكێتی لە داهاتوودا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


