پوتین چۆن ده‌توانێت جیهان تووشى قه‌یران و برسیه‌تى بكات؟

ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى ڕوسیا | فۆتۆ: Thibault Camus/Reuters
SNN
هێرشى ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له ماوه‌ى چوار رۆژى رابردوودا به‌شێكى زۆرى هاوكێشه ئابوورییه‌كانى جیهانى گۆڕی و ترسى لاى جیهان به گشتى و وڵاتانى ئه‌وروپا به تایبه‌تى دروستكردووه.
پێگه‌ى ڕوسیا له هه‌رسێ كه‌رتى نه‌وت، غازى سروشتى و كشتوكاڵ له جیهاندا پێگه‌یه‌كى دیاره، چونكه ئه‌و وڵاته سێیه‌م گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌رى نه‌وت، گه‌وره‌ترین وڵاتى هه‌نارده‌كه‌رى غازى سروشتیه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى شانبه‌شانى ئۆكرانیا به‌شێكى گه‌نمى جیهان دابینده‌كات.
یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره ناجێگیرى به‌خۆیه‌وه بینى له ده‌رئه‌نجامى شه‌ڕى ڕوسیا و ئۆكرانیا بریتی‌بوو له غازى سروشتى، چونكه ڕوسیا ساڵانه بڕى 460 ملیار مه‌تر سێجا غازى سروشتى بۆ ئه‌وروپا دابینده‌كات.
تۆم مانسه‌ر، شیكه‌ره‌وه‌ى پێشكه‌وتووى دامه‌زراوه‌ى (ICIS) تایبه‌ت به كه‌رتى وزه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ڕوسیا گه‌وره‌ترین دابینكه‌رى غازى سروشتى ئۆكرانیایه و به‌ڕێژه‌ى 30% خواستى ئه‌وروپا له غاز دابینده‌كات، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه غازى سروشتى كه‌رتى وزه‌ى زۆرێك له وڵاته‌كانى ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌بات، بۆ نمونه رێژه‌ى 37%ى كه‌رتى وزه‌ى ئۆكرانیا به‌م غازه كارده‌كات، غازى سروشتى رێژه‌ى 32%ى وزه‌ى به‌ریتانیا پڕده‌كاته‌وه، 30% هه‌نگارییا، 26%ى ئیتالیا و به‌لجیكا، 20%ى پێویستى ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نساش پڕده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له خواست و خستنه‌ڕووى غازى سروشتى له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه كێشه‌ى گه‌وره‌ى ئابوورى بۆ ئه‌وروپا دروستده‌كات”.
به وته‌ى ئه‌و شیكه‌ره‌وه ئابوورییه، “یه‌كێك له‌و هیوایانهى كه ئه‌وروپا هه‌یه‌تى بریتییه له گرێبه‌سته‌كانى نێوانیان له‌گه‌ڵ ڕوسیا، چونكه ئه‌و گرێبه‌ستانه گرێبه‌ستى ماوه درێژن و به ئاسانى گۆڕانكارییان تێدا ناكرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وروپا تووشى قه‌یرانى ئابوورى ده‌بێت”.
كه‌رتى نه‌وت یه‌كێتى تره له‌و كه‌رتانه‌ى كه ڕوسیا به ناونیشانى سێیه‌م گه‌وره‌ترین ههناردهكهر و وه‌به‌رهێنه‌رى نه‌وت كاریگه‌رى له‌سه‌رى هه‌یه، شه‌ڕى ئه‌و وڵاته‌ش له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كه وایكرد نرخى نه‌وت به‌رزبێته‌وه بۆ 105 دۆلار باشترین به‌ڵگه‌ى ئه‌م بابه‌ته بوو.
یێر لابوو، توێژه‌ر له په‌یمانگاى نێوده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان كه توێژینه‌وه‌كانى تایبه‌تن به كه‌رتى وزه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “زۆربوونى خواست له‌سه‌ر نه‌وت ناهاوسه‌نگى گه‌وره‌ى بازاڕى له وزدا دروستكردووه كه له ده‌رئه‌نجامى گرژییه‌كانى ڕوسیا دروستبوو”.
ئه‌و شیكهرهوهیهى بوارى وزه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ڕوسیا به‌ته‌نیا خۆى 35%ى پێویستى نه‌وتى ئه‌وروپا پڕده‌كاته‌وه ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له لایه‌كى تریشه‌وه وڵاتانى ئۆپیك پڵه‌س به‌ته‌نیا ناتوانن ته‌واوى ئه‌م پێداویستیه زۆره‌ى جیهان پڕبكه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕوسیا به بچووكترین جوڵه ده‌توانێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕى نه‌وتى جیهان دروستبكات”.
به وته‌ى یێر لابوو، “ڕوسیا ده‌توانێت نه‌وت وه‌ك كارتى فشار به‌كاربهێنێت له‌دژى ئه‌وروپا و هیچ دووریش نییه ئه‌م كارته به‌كاربهێنێت وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ سزاكانیان”.
سێیه‌مین كه‌رت كه ڕوسیا بووهتههۆكارى ئه‌وه‌ى نائارامى به‌خۆیه‌وه ببینێت بریتیه له كه‌رتى كشتوكاڵ به گشتى و گه‌نم به تایبه‌تى، چونكه ئه‌م وڵاته به‌ته‌نيا 10% ى گه‌نمى جیهان دابینده‌كات و رێژه‌ى 22%ى كۆمپانیا ههناردهكهرهكانى گه‌نم له جیهاندا ڕوسین.
سباستیان ئابیس، به‌ڕێوه‌به‌رى دامه‌زراوه‌ى (دیمیترى) تایبه‌ت به كه‌رتى كشتوكاڵ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ڕوسیا له‌ڕووى گه‌نمه‌وه ناتوانێت زۆر كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابوورى ئه‌وروپا دروستبكات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌رى ئابوورى گه‌وره له‌سه‌ر وڵاتانى ئاسیا و ئه‌فریقا دروستده‌كات، له ئه‌نجامیشدا ده‌توانێت كارگه‌رى له‌سه‌ر ئابوورى جیهان دروستبكات”.

